تاڤگەی مرادیە ژیایەوە
دەیانەوێت بە دروستکردنى ناوەندە کارۆئاوییەکان بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا تاڤگەی مرادیە لەناو ببەن، بەڵام بە زێدەبوونی ئاوی تاڤگەکە چاوەکان گەشانەوە و شادییان تێهاتەوە.
دەیانەوێت بە دروستکردنى ناوەندە کارۆئاوییەکان بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا تاڤگەی مرادیە لەناو ببەن، بەڵام بە زێدەبوونی ئاوی تاڤگەکە چاوەکان گەشانەوە و شادییان تێهاتەوە.
تاڤگەی مرادیە لەسەر رووباری بەندی ماهی-ی ناوچەی مرادیەی وان دایە و بە توانەوەی بەفر ئاوەکەی زێدەتر بووە. تاڤگەی مرادیە بەرزییەکەی ٢٠ مەترەوە و هەر وەرزە و بە رەنگێکی جیاوازەوە جوانییەکەى خۆی نیشان دەدات. هاووڵاتییان بەردەوام سەردانی تاڤگەکە دەکەن، چونکە لە دەوروبەرەکەیدا سەیرانگەی لێیە.
تاڤگەی مرادیە یەکێکە لە دیاردە بێهاوتاکانی سروشت. رووباری بەندی ماهی یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانى بەرهەمهێنانی زۆری ماسیی ئینجی کەفالی، بەڵام هەوڵدەدرێت بە دروستکردنی ناوەندە کارۆئاوییەکان لەناوببرێت. بەهۆی ئەو ناوەندە کارۆئاوییانەی کە لە بەشی سەرەوەی تاڤگەکە دروست کراون هاوینان ئاوی تاڤگەکە کەم دەکات. رووباری بەندی ماهی بە هۆی بڕینی ئاوی تاڤگەکە بۆ ناوەندە کارۆئاوییەکان وشک دەکات. ئەوەش دەبێتە هۆکاری مردنی هەزاران ماسی ئینجی کەفالی، کە تەنها لە گۆلی وان دا دەژین.
هەزاران کەس سەردانی تاڤگەی مردایە دەکەن
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و گەرمبوونی کەس و هەوا هەزاران کەس لە وان و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە سەردانی تاڤگەی مرادیە دەکەن. هەم دیمەنە جوانەی تاڤگەکە، کە لە بەرزایی ٢٠ مەترەوە دەڕژێتە خوارەوە و هەم بەهۆی شوێنی سەیران و حەوانەوەوە ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییان سەردانى تاڤگەکە و رووبارەکە دەکەن. لە باکوری کوردستان و تورکیا و وڵاتانی دیکەشەوە گەشتیاران رووی تێدەکەن.
دەبێت ئەو جوانییانە بپارێزرێن
خەلیل ئاسلان لە ئەستەنبۆلەوە هاتووە بۆ ئەوەی تاڤگەکە ببینێت و وتی، تاڤگەکە و سروشتی دەورووبەرەکەی زۆر کاری تێکردووە و پێویستە ئەو سروشتە بپارێزرێت و وتیشی: "پێویستە هەموو کەسێک ئەو جوانییەی سروشت ببینێت. بەهۆی ئەوەی دەنگی ئاو و بینینی تاڤگەکە مرۆڤ دەحەسێنێتەوە و ئەوەش وادەکات مرۆڤ خزمەتی بکات. شوێنی لەو جۆرە رۆژ بەرۆژ کەمتر دەبنەوە. لەسەر ئێرە ناوەندی کارۆئاوی دروست کراون. لە جیهاندا شوێنی لەو جۆرە دەپارێزرێن، بەڵام بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە لەناودەبرێن. لە هەر شوێنێکدا ناوەندی کارۆئاوی و بەنداو لەم ناوچەیەدا دروست دەکەن سروشتەکەمان دەبێتە قوربانیی رانتخۆرەکان. داوا لە هەموان دەکەم کە ئەو جوانییە بپارێزن".
ر.م