ترسی داگیرکەری لە سۆشیاڵ میدیا: ١٣ کەس دەستگیرکران

لە شاری ئەدەنە ١٣ کەس بە هۆی ئەوەی لە سەر هەژمارەی خۆیان لە سۆشیاڵ میدیا ناڕەزاییان نیشانی هێرشی داگیرکەری سەر ڕۆژئاوای کوردستاندا دەستگیرکران.

بە فەرمانی داواکاری گشتی کۆماری ئەدەنە، پۆلیسی ئاکەپە هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵی هاوڵاتیان و ١٣ کەس بە هۆی ئەوەی لە سەر هەژمارەی خۆیان لە سۆشیاڵ میدیا ناڕەزاییان نیشانی هێرشی داگیرکەری سەر ڕۆژئاوای کوردستاندا دەستگیرکران.

دەوترێت، پۆلیسی تورک بە دوای ٣ کەسی دیکە دەگەڕێن و دەیانەوێت دەستگیریان بکەن.

ف.ق