چاره‌سه‌ركردنی ٢٧ زیندانی له ئامه‌د به‌رده‌وامه
له ئامه‌د ئه‌و زیندانییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه به‌شدارییان كردبوو له مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیری. چاره‌سه‌ركردنی ٩ زیندانی ته‌واو بوو و چاره‌سه‌ركردنی ٢٧ زیندانیی دیكه‌ش به‌رده‌وامه.
له ئامه‌د ئه‌و زیندانییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه به‌شدارییان كردبوو له مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیری. چاره‌سه‌ركردنی ٩ زیندانی ته‌واو بوو و چاره‌سه‌ركردنی ٢٧ زیندانیی دیكه‌ش به‌رده‌وامه.
له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی هه‌زاران زیندانی له مانگرتندا بوون. پاش ئه‌وه‌ی مانگرتوان به ئامانج گه‌یشتن، كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
زیندانییانی زیندانی پیتی «د»ی ئامه‌د و زیندانی ژنان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی توێژینه‌وه و فێركاریی گازی یاشارگیل كرابوون له شاری ئامه‌د. ٩ زیندانی به ناوه‌كانی عه‌دنان یگیت ته‌كین، ئه‌حمه‌د تۆپكایا، به‌هادین ده‌میر، ڕیدڤان كایا، مه‌زڵووم كایا، جونه‌یت ئاسڵان، نیعمه‌توڵا جینكلچ، سه‌رجان گوموش و قومری تۆكای چاره‌سه‌ر كران و برانه‌وه زیندان.
چاره‌سه‌ركردنی زیندانییان: عه‌بدولخالق كاپڵان، ئه‌نوه‌ر دۆنمه‌ز، ئه‌رگین ئاكهان، ئه‌ڤین كایا، فه‌رهاد توورگای، حه‌یاتی ئوزمه‌ز، هیلال ئۆلمه‌ز، كیبریه ئه‌ڤره‌ن، وه‌یسی تاشچی، ئه‌حمه‌د ئیپه‌ك، مه‌زڵووم ته‌كه، محه‌مه‌د ئاكسوو، محه‌مه‌د سدیق كڤانچ، ڕه‌مه‌زان یڵماز، فاروق ئاكبای، فورات ئه‌رتوونچ، مه‌حسوون ساروخان، ڕه‌جه‌ب بال، ئه‌حمه‌د تابوو، محه‌مه‌د پۆڵات، سه‌روه‌ت كایا، سابان چه‌لیك، مه‌زڵووم ئه‌كینجی، محه‌مه‌د سه‌عید یگیت، نوومان سینباگ، ڕه‌جه‌ب ئۆزكلچ و سه‌روه‌ت كلچ هێشتا به‌رده‌وامه.
په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سالیحه ئایده‌نیز و ڕه‌مزیه تۆسوون كه چاودێریی چاره‌سه‌ركردنی زیندانییان ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌ركان بایسال به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی توێژینه‌وه و فێركاریی گازی یاشارگیل كۆبوونه‌وه.
s.m