ته‌ڤگه‌ری ئازادی داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌ی كه‌ركووك كۆببێته‌وه
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له باره‌گه‌ی هەرێمی کەرکووک دەربارەی بارودۆخی شارەکە لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له باره‌گه‌ی هەرێمی کەرکووک دەربارەی بارودۆخی شارەکە لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.
کۆمەل سەرمەد هاوسەرۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان لە هه‌رێمی کەرکووک لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی دا و سه‌رنجی خسته سه‌ر کێشەکانی کەرکووک و هه‌ڵوێستی ته‌ڤگه‌ر ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای کەرکووك.
دەقی لێدوانەکە:
وەك لاى هەمووان ئاشكرايە و دەزانن كە لە دواى ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە كەركووك بە دۆخێكی ناهەموارى ئيدارى، ئه‌منی، ئابوورى و کۆمەڵایەتیدا تێپەردەبێت. کێشە سياسىییەکانی حكوومەتى هه‌رێمی كوردستان و حكوومەتى عێراق كیشە و قەيرانەكانى كەركووكى قووڵتر كردووه‌ته‌وه. هەردوولا ئەوەندەی لە خەمى فرۆشتنى نەوتى کەرکووکدان، لە خەمى چارەسەركردنى كێشەكانى شاره‌كه‌دا نین. بۆیه تا دێت ئەم كێشانە فراوان دەبن و بەبێ چارەسەری دەمێننەوە و ئەوەشی دەبێتە قوربانى تەنها خه‌ڵكی کەرکووکە.
دەربارەی بەڕێوەبردنی کەرکووک لە لایەن یەکێتی و پارتی لە ماوەى ڕابردوو هەردوو حزبى دەسەڵاتدار لە برى ئەوەی شێوازێکی جوانى بەڕێوه‌بەری لە كەركووكدا پیشان بده‌ن، كڕۆكى دوو ئيدارەييان هێنایە کەرکووک. هه‌روه‌ها بەشێکی زۆری فەرماندە ئیداری و ئەمنییەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کرد.
لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە حکوومەتی عێراق لە ڕێگه‌ی بەکارهێنانی هێزی سەربازی بە ناوی هەڵمەتی سەپاندنی یاسا بەسەر شارەکەدا، بە عەقلیەتێکی ناديموكراتى دەیەوێت کەرکووک بەڕێوەبەرێت.
ئەو ئیداره‌ی ئێستا بە عه‌قڵیه‌تێكی نەتەوەپەرستانە لە هەوڵی دوورخستنەوەی بەڕێوه‌بەرە کوردەکانە و بە شێوەیەکی نایاسایی زەوی و گوندی کوردەکان داگیر دەکات.
بۆ ئەوەی کەرکووک لەم کێشە و قەیرانانە دەربازی بێت ئێمە وەک ته‌ڤگه‌ری ئازادی له هەرێمی کەرکووک داواكارين بە زووترین کات ليستى برايەتى بە هەستكردن بە بەرپرسیاره‌تی لە بەرامبەر دۆخی ئێستای کەرکووک به ئەرکێکی ئیداری و ئەخلاقی خۆیان هه‌ڵسن لە بەرامبەر خه‌ڵكی کەرکووك هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بگەڕێتەوە شارەکە و لە ڕێگای ئەنجومەنی کەرکووکەوە پارێزگارێک بۆ کەرکووک دیاری بكه‌ن.
s.m