پاش ئه‌وه‌ی ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به فه‌رمی مۆڵه‌تی له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پێدرا، پارته‌كه سبه‌ینێ له كاتژمێر ١٠:٣٠ له هۆڵی مۆنالیزای شاری سلێمانی، كۆنگره‌ی فه‌رمی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
وته‌بێژی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه، حسێن كه‌ركووكی ڕایگه‌یاند: «به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان قانوونی پارته سیاسییه‌كان نییه، له ٤ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٤ داوای پێدانی مۆڵه‌تمان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد و له ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ داواكه‌مان په‌سه‌ند كرا.»
كه‌ركووكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد؛ به‌پێی قانوون هه‌ر پارتێك به فه‌رمی مۆڵه‌تی پێدرا، پێویسته له ماوه‌ی ٣ مانگدا كۆنگره ببه‌ستێ. ئێمه‌ش سبه‌ینێ كۆنگره‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و بانگهێشتنامه‌مان بۆ ٧٠٠ ئه‌ندام ناردووه.
وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ڕاشیگه‌یاند: «له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێمه‌كه، ئێمه هیوادارین به به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بچینه نێو گه‌له‌كه‌مان. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێ و به‌رنامه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ین.»
حسێن كه‌ركووكی وتیشی: «ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌تا ئێستا به‌پێی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی كاری كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قانوونه‌كانی عێراقدا سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی نییه، له كۆنگره‌دا سه‌رۆكێك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارته‌كه‌مان هه‌ڵده‌بژێرین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان له هه‌موو كاره‌كانی خۆیاندا به‌پێی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.»
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، له ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٤ له باشووری كوردستان دامه‌زرا.
ش.م