ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان له که‌رکووک و كۆمه‌ڵه‌ی گەنجانی وڵاتپارێ لێدوانێکی هاوبەشیان دا و ڕایانگەیاند: تورکیا بە گۆشەگیرکردنی ئۆجالان دەیەوێت هەموو گەلی کورد گۆشەگیر بکات. دا‌واشیان کرد، گەلی کورد پشتگیریی چالاکییەکانی مانگرتن بکات بۆ شکاندنی گۆشەگیری.
ئه‌یهه‌م خه‌لیل ئەندامی ئەنجومەنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له کەرکووک لێدوانه‌ی دا و ڕایگه‌یاند: «وه‌کوو هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن ڕێبه‌ری گه‌لی کورد به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه گۆشه‌گیرییه‌کی تووندی له‌سه‌ره له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیای داگیرکه‌ر. به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه نادرێت پارێزه‌ره‌کانی بیبینن. هه‌ر بۆیه له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده بۆ شکاندنی ئه‌و گۆشه‌گیرییه ده‌ستی به چالاکیی مانگرتن کرد و چالاکییه‌که‌ی ماوه‌ی ١٣٢ ڕۆژه به‌رده‌وامه. له دوای ئه‌ویش زیندانییانی دۆزی په‌که‌که، که‌جه‌که و پاژك له زیندانه‌کانی باکووری کوردستان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کرد به ئامانجی پشتگیریکردنی له‌یلا گیوڤه‌ن و شکاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ.»
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌دا ئه‌یهه‌م گوتی: «به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کردووه ئێستا ژیانیان له مه‌ترسیدایه. یه‌کێک له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی که له ١ی ئادار ده‌ستی به چالاکیی مانگرتن کردبوو و ڕۆژی ۱۷‌ی ئه‌م مانگه گه‌یشته پله‌ی شه‌هاده‌ت، زولکوف گەزەنە. گه‌زه‌ن بووه پێشه‌نگی نوێی چالاکیی مانگرتن له زیندانه‌کاندا. هه‌ڤاڵ زولکوف بووه مه‌زڵووم دۆغانی ئه‌م سه‌رده‌مه.»
لە کۆتایی لێدوانه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا: «ئێمه وه‌کوو ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان داواکارین له ته‌واوی گه‌لی کورد و ته‌واوی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و ئازادیخوازان، که پشتگیری ئه‌م به‌رخۆدانه نوێیه بکه‌ن. شکاندنی گوشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ شکاندنی گوشه‌گیرییه له‌سه‌ر گه‌لی کورد. چونکه ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێت به گۆشه‌گیرکردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ‌َ ته‌واوی گه‌لی کورد گۆشه‌گیر بکات. پێشەنگی نوێی چالاکیی مانگرتن لە زیندانەکان هەڤاڵ زولکەف گەزەنە. بۆیە ئه‌و مه‌زڵووم دۆغانی هاوچه‌رخه.»
s.m