دەربارەی له‌شكركێشیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر خاكی باشووری کوردستان، ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ناوه‌ندی سەرەکی پارتییه‌كه لە شاری سلێمانی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
لە كۆنفڕانسه‌ڕۆژنامه‌وانییه‌كه، محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند: تەواوی باشووری کوردستان لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدایە و هەوڵەکانی داگیرکاریش به‌رفره‌وان بوون. وتیشی: لەپشتی تورکیا دەوڵەتانی زلهێز هەن کە به‌ئاشکرا نیازی خۆیان بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان دەخەنەڕوو و تا دەچێت بنکە سەربازییەکانیان له‌نێو خاکی هەرێمدا زۆرتر ده‌كه‌ن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی ناوخۆ ڕێگەخۆشکەرن بۆ هاتنی ئەو سوپایه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به ڕۆژه‌ڤی دیكه ئه‌و داگیركارییه په‌رده‌پۆش بكه‌ن. محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، تورکیا پارتیی دیموكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه بەکاردەهێنێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند: هۆشداری دەدەینە هەموو لایەک کە تورکیا هەوڵی دروستکردنی کەلێن دەدات لەنێوان هێزەکوردییەکان، بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەمانەش ئەرکی هەموو کەسێکی دیموکراتخوازه هەڵوێستی جدی هەبێت.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا له كۆتاییدا داوای كرد بە ڕۆحی ڕاپەڕینی ڕابردووەوە تێکۆشان بكرێت بۆ پاراستنی خاک و لایەنە سیاسییەکان هەرچی زووە پێكه‌وه كۆببنه‌وه و هه‌ڵوێستی جدیی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.
s.m