پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو كاتژمێر ١٠ هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به پارتیی دیموكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه به‌بێ بوونی فه‌رمانی دادوه‌ر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له شاری زاخۆ، شیلان شاكر جێگری سه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و محه‌مه‌د زاخۆیی ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان-یان ده‌ستگیر كرد، دوای ١١ كاتژمێر له زیندانی كردن، كاتژمێر ٩ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ئازاد كران.
له‌و باره‌یه‌وه، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «ده‌ستگیركردنی هه‌ڤاڵانمان له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه به‌توندی مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ته‌ڤگه‌ر رێكخستنێكی فه‌رمییه و هه‌ڤاڵ شیلان-یش له‌كاتیكدا كه بۆ كاری رێكخستن له ده‌ڤه‌ری بادینان بووه، ده‌ستگیر كراوه.»
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌ستگیركردنی جێگری سه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و هه‌ڤاڵانیان ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ك نییه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كرابێت، به‌ڵكو وه‌ك هێرشێكی پیلان بۆ دانراو بۆ سه‌ر ته‌ڤگه‌ره‌كه سه‌یری ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه هه‌رچی زووه ڕوونكرده‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی كه هیچ خزمه‌ت به دۆخی ناوخۆی باشووری كوردستان ناكات، به‌ڵكو ئه‌م هێرشانه ناوماڵی كورد به‌ره‌و ناكۆكی، لێكترازان و ئاڵۆزیی زیاتر ده‌به‌ن.
«وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ئه‌وه‌ش ده‌یخه‌ینه‌ڕوو هه‌ر له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، چین و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه، به‌هۆی پشتیوانییه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی بۆ خه‌ڵكی ناڕازی، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی چالاكوانان و هه‌ڕه‌شه و هێرش له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران، هێرشی به‌رفراوان له زۆربه‌ری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پ.د.ك له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی زۆر به‌توندی به‌ڕێوه ده‌چێت، پێمانوایه هه‌موو ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی یه‌ك پلاندان دژ به تێكۆشانی ئازادی، دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌یی كه ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ڕۆژ دوای ڕۆژ متمانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌م تێكۆشانه زیاتر ده‌بێت.»
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان داوا ده‌كات هه‌رچی زووه ده‌ست له‌و كرده‌وانه به‌ربده‌ن كه دژ به ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، هێزهئازادیخوازهكان و خه‌ڵكی ناڕازیی له باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه: «زه‌خت و فشاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چیتر گه‌له‌كه‌مان ناترسێنێ له خه‌باتی ئازادیخوازانه، هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵانمان له ته‌ڤگه‌ری ئازادی نه‌ك هه‌ر له زیندانیكردن و هه‌ڕه‌شه ناترسن، به‌ڵكو ئه‌م هێرشانه پێداگرتر و سورترمان ده‌كات له‌خه‌بات، گه‌له‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك هێزی ئۆپۆزسیونی رادیكاڵ به‌رده‌وام ده‌بین له گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێگه یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كان دژی زه‌خت و فشاری ده‌سه‌ڵات، له‌پێناو سه‌رخستنی داخوازی و هێنانه‌دی ئامانجه پیرۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.»
s.m