توركیا ٢ به‌ندیخانه‌ی دیكه‌ی بۆ كوردان دروستكرد
حكوومه‌تی ئاكه‌په له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان ٢ به‌ندیخانه‌ی دیكه‌ی دروستكرد.
حكوومه‌تی ئاكه‌په له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان ٢ به‌ندیخانه‌ی دیكه‌ی دروستكرد.
به‌ندیخانه تازه‌كان له مه‌یدانێكی ته‌نیشت به‌ندیخانه‌ی ئاسایشی باڵای پیتی «D»یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌رخه‌نی. به دروستكردنی ئه‌م ٢ به‌ندیخانه‌یه، ژماره‌ی به‌ندیخانه‌كانی ئامه‌د ده‌بێته ٨ به‌ندیخانه.
به‌ندیخانه‌ی ١ و ٢ی پیتی «T» كه تازه دروستكراون، مانگی نیسان كاره‌كانی ته‌واو بوون. بڕیاره له هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو به‌ندیخانه‌یه ٦١٦ به‌ندكراو جێگیربكرێن. ٤٠٠ زیندانی به‌ندیخانه‌ی پیتی «E»ی ئامه‌د ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ژماره ١ی پیتی «T». ڕاگه‌یه‌نرا كه زیندانییه‌سیاسییه‌كانیش ده‌خرێنه به‌ندیخانه‌ی ژماره ١ی پیتی «T».
له لایه‌كی دیكه‌وه، كاركردن بۆ دروستكردنی به‌ندیخانه‌ی سزای كراوه، به‌ندیخانه‌ی ژنان، به‌ندیخانه‌ی منداڵان و لاوان به‌رده‌وامه و ده‌گوترێت هه‌تا مانگی حوزه‌یران ته‌واو ده‌كرێن. هاوكات كاركردن بۆ دروستكردنی ٢ به‌ندیخانه‌ی ئاسایشی باڵا به‌رده‌وامه.
له كۆتایی ساڵی ٢٠٠٢ كه ئاكه‌په بوو به ده‌سه‌ڵاتدار، ژماره‌ی به‌ندكراوه‌كان ٥٩ هه‌زار و ٤٢٩ بوو، له ماوه‌ی ١٦ ساڵدا، ژماره‌كه ٤ قات زیادی كرد و بوو به ٢٣٥ هه‌زار و ٨٨٨ به‌ندكراو.
s.m