تورکدۆغان: پێویستە گۆشەگیری ئیمڕالی کۆتایی پێبهێنرێت
ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی ئیهادە ڕایگەیاند، بۆ چارەسەری پێویستە بە زوترین کات گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی پێبهێنرێت.
ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی ئیهادە ڕایگەیاند، بۆ چارەسەری پێویستە بە زوترین کات گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی پێبهێنرێت.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆ (ئیهادە) لەبارەی ٥مین ساڵیادی کۆتاییهێنان بە 'پڕۆسەی ئاشتی' کە لەساڵەکانی ٢٠١٣ – ٢٠١٥ دا لە نێوان عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و دەوڵەتدا دەستپێکرابوو و لە ئەنجامی شەڕی ٢٤ی تەموزی ٢٠١٥دا کۆتایی هات، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی لە ناوەندی گشتی ئیهادە ئەنجامدرا. ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی ئیهادە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد و ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ تا ئێستاش بەردەوامە. تا ئێستاش لە ناوچەی سووری ئامەد قەدەغە لە کۆڵانەکاندا هەیە، ئایا ئێوە ئەمە دەزانن؟"
تورکدۆغان وتیشی، پڕۆسەی ئاشتی ٢٠١٣ دەستیپێکرد و ٢٠١٥ کۆتایی هات، بەڵام گەل پشتگیری زۆری لێکرد و وتی،"گەنجانی شۆڕشگێر ویستیان هاوکاری کۆبانێ بکەن. بەڵام تەقینەوەیەکان لەبەرانبەر ئەنجامدرا. دواتر لە سەرێکانی دوو پۆلیس کوژران. دواتر ٢٤ی تەموزی ٢٠١٥ شەڕ دەستیپێکرد. ئەمڕۆ ٥مین ساڵیادی ئەو شەڕەیە. پڕۆسەی شەڕ بە بۆردومانی سەختی قەندیل بەردەوامە."
تورکدۆغان، لەو ڕۆژەوەی شەڕ دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆ، ڕووداوە گرنگەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی لە ئیهادە تۆماری کردووە، بڵاکردەوە و وتی لەناو ٥ ساڵی پرۆسەی شەڕدا ٥ هەزار و ٣٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زۆر ڕووداوی گرنگ ڕوویانداوە.
تورکدۆغان وتیشی، بۆ ئاشتی و دیموکراسی و مافەلانی مرۆڤ بەردەوامی بە تێکۆشانیان دەدەن و وتی،"پێویستی تورکیا بە پڕۆسەیەکی نوێی ئاشتی هەیە. ئێمە دەمانەوێت پرۆسەکە بە چەقبەستووەیی بهێنینە دەرەوە. پێویستە گۆشەگیری ئیمڕالی بە زوترین کات کۆتایی پێبهێنرێت و دەست بە پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری بکرێت."
ف.ق