تورکیا لە یەکەمین رۆژی جەژنی قورباندا پەیامی داگیرکردنی کەرکووکی دا
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا باڵیۆزی تورکیا له عێراق سهردانی كهركووكی كرد و نوێژی جەژنی لهو شاره كرد و پەیامی ئەوەی دا کە شاری کەرکووک بەشێکە لە خاکی تورکیا.
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا باڵیۆزی تورکیا له عێراق سهردانی كهركووكی كرد و نوێژی جەژنی لهو شاره كرد و پەیامی ئەوەی دا کە شاری کەرکووک بەشێکە لە خاکی تورکیا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، بەمەبەستی نوێژی جەژنی قوربان سەردانی شاری کەرکووکی کرد و لەوێوە پەیامی داگیركردنی کەرکووکی دا.
یڵدز لە دوای نوێژی جەژن ڕایگهیاند: «کەرکووک بۆ ئەوان خاکی باب و باپیرانە و بۆ دانیشتوانی شارەکەش تورکیا بە ھەمان شێوە خاکی باب و باپیرانە.» له لایهكی دیكهوه بهپێی زانیارییهكان دوێنێ باڵیۆزی تورکیا بە نهێنی لهگهڵ تورکمانەکانی دوزخورماتوو كۆبووهتهوه.
پێشتریش ئاژانسهكهمان بڵاوی کردبووهوه کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە شاری کەرکووک هێزێکی چەکداری لە تورکمانەکانی ئەو شارە دروست کردووە. ئەو هێزەش لە تورکیا و بە سەرپەرشتی دەزگای میتی تورک پەروەردەی سەربازییان بینیوە.
ئەوە لەکاتێکدایە سوپای تورکیا رووبەرێکی فرهوانی لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق داگیر کردووە و رۆژانە فڕۆكهكانی تورکیا چیاکانی هەرێم بۆردومان دەکەن.
«عێراق وهڵاتێكی بێ خاوهن و بێ سیادهیه»
دەربارەی ئەو سەردان و کۆبوونەوە نهێنییانهی باڵیۆزی تورکیا له کەرکووک و دووزخورماتوو، شوان داودی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق له شاری كهركووك بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات (ANF) دوا و ڕەخنەی توندی لە حكوومهتی عێراق گرت.
داودی كه پێشتریش چەندین جار بە بەڵگە هەژموون و مەترسییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کهركووک و دوزخورماتووی خستووهتهڕوو گوتی: «عێراق وهڵاتێكی بێ خاوەن و بێ سیادەیە و لاوازە.»
«توركیا باشووری كوردستان به بهشێك له توركیا دهزانێت»
شوان داودی ئاماژەی بۆ ئهوه کرد، «باڵیۆزی تورکیا دوێنێ لە دوزخورماتوو گوتویهتی: [دوزخورماتوو بەشێکە لە ئەنادۆڵ]، ئەمڕۆش دەڵێت [کەرکووک بەشێکە لە تورکیا]. ڕای فەرمی تورکیا ئاشکرایە کە ئەوان باشووری کوردستان بە بەشێک لە تورکیا هەژمار دەکەن. ئەمەش جێگهی قبووڵ کردن نییە.»
هەروەها ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: «دروست کردنی هێزی چەکداری تورکمانەکان و ئەو کۆبوونەوە نهێنییانەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، پەیامێکی ئاشکرای داگیرکردنی ئەو ناوچانەیە لە لایەن تورکیاوە. چونکە وەک هەرێمێکی سەر بە تورکیا مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوچانە دەکەن.»
s.m