تووڕەیی و ئامانجی شەهیدانی وک بەرپرسیاریەک خستە سەر شانی

وارشین ئاڤاشین لەسەر ڕێچکەو و خەون و خەیاڵی زەریان مووش دەستی بە تێکۆشان کرد و هەستایە سەرپێ. تێکۆشان بەردەوام بوو  و تووڕەیی هاوڕێ شەهیدەکان خستە سەر لولەی چەکەکەی و بەو شێوەیە شەڕی کرد.

بۆ پاراستنی هاوڕێکانی، لە ڕیزی پێشەوەدا جەنگا و بەتەنها چەندین کاتژمێر لەدژی داگیرکەریان شەڕی کرد. بە هەڵوێستی 'ئێرە حەفتانینە، ئەگەر بێنە ئێرە گەڕانەوەتان نییە' لەدژی دوژمن وەستایەوە.

یەکەمجار نەبوو کە وارشین ڕووبەڕووی داگیرکەران دەبووەوە. پێشتر لە گۆڕەپانی شەهید بێریڤان کە بەرخۆدانی سەرەتا لەوێ ئەنجامدرا لەگەڵ زەریان مووش جێی خۆی گرتبوو  و هێڵی بەرخۆدانیان دروست کرد. بەردێکی بچووک ئەوی دەپاراست. بە دەیان فڕۆکە ئەو شوێنەیان بۆردومان کرد کە وەک سەنگەری خۆڕاگری بەکاریدەهێنا. بە دەیان هاوەن و ئۆبۆس بەر بەردەکە و دەوروبەری کەوتن. بەڵام ئەو بەردە هەردوو گەریلاکەی پاراست. لەگەڵ بۆردومانەکەش هەڵدەستان و لەدژی داگیرکەران شەڕیان دەکرد.

دوو ژنی گەنجی بەتەنها شەڕیان کرد. ئەو ڕۆژە لەو شەڕەدا زەریان مووش شەهید بوو. وارشین ئاڤاشین خەون و خەیاڵی زەریان مووشی وەک بەرپرسیاریەک خستە سەرشانی. شەڕەکە بەردەوام بوو، پێویستە بوو خەون و خەیاڵی شەهیدان جێبەجێ بکات.

کەلتوری بەرخۆدان کە وەک میراسێک بۆی مابووە، ئەوی کردبوو بە ژنێکی بوێر و بە ئیرادە. ٨ی ئاب داگیرکەران کاتێک هێرشیان کردە سەر پیربلا و هەوڵی داگیرکردنیان دەدا و تا بانیکا هێڵەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بەو شێوەیە خاکی باشووری بە تەمامی بۆ سوپای دڕندەی تورک دەکریاەوە، وارشین لەو ساتەدا وەک ڕۆناکیەک درەوشایەوە و لەبەرانبەر داگیرکەران وەستایەوە. بەسەدان ڕوح لە جەستەیەکدا لەبەرانبەر داگیرکەران شەڕیان دەکرد. تووڕەیی شەهیدانی وەک بەرپرسیاریەک خستە سەرشانی و لە لولەی چەکەکەیدا ئەرک و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ دەکرد. بەو شێوەیە شەڕی کرد. ئەوەی سەرەتا داگیرکەرانی بینی ئەو بوو، ئەوەی سەرەتا گورزی لە داگیرکەرانیشدا هەر ئەو بوو. ئەوەی داگیرکەرانی سەرقاڵ کرد و وایکرد کە هاوڕێکانی خۆیان ئامادە بکەن، ئەو بوو. بۆ پاراستنی هاوڕێکانی لە ڕێزی پیشەوە جەنگا و بێ ئەوەی لولەی چەکەکەی سارد ببێتەوە، دەستی لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکەی هەڵنەگرت. بەم شێوەیە شەڕی کرد.

ف.ق