تۆڕی مافی مرۆڤ ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر شاهۆ و هه‌ورامان ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر سنووری چیای شاهۆ و ناوچه‌ی هه‌ورامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕاپۆرتێكی ئاماده كرد.
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر سنووری چیای شاهۆ و ناوچه‌ی هه‌ورامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕاپۆرتێكی ئاماده كرد.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، «چیای شاهۆ و كۆساڵان له‌نێوان ڕه‌واندزی كرماشان و ناوچه‌ی پاوه هه‌ڵكه‌وتووه و شاره‌كانی كامیاران و مه‌ریوانی له ئامێز گرتووه. ڕووبه‌ری چیاكانی شاهۆ و كۆساڵان ٥٧ هه‌زار و ٢٣٦ هێكتاره.»
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ١٠ ساڵه سوپای پاسداران چیاكانی شاهۆ و كۆساڵانی كردووه‌ته ناوچه‌ی سه‌ربازی و ئۆپه‌راسیۆن. زۆر زه‌وی و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خرا كردووه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: «سوپای پاسداران به‌هۆی بوونی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوچه‌كانی سنووری چیای شاهۆ و كۆساڵان به شوێنێكی ستراتیژ داده‌نێت. به‌م بیانوانه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه‌ن و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای پاسداران به به‌شداریی ٢٠ هه‌زار سه‌رباز و جاش له چیاكانی شاهۆ و كۆسالان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شێكی زۆری سنووری چیای شاهۆ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه سووتاوه. به‌رپرسانی پارێزگه‌ی سنه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له شوێنی ئۆپه‌راسیۆن دارستان نییه و ته‌نیا به‌ردی لێیه. به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ی بۆمباران و تۆپباران ده‌كرێن، شوێنی ژیانی بزنه كێویه‌كانه. هه‌رچه‌نده سوپای پاسداران باس له‌وه‌ش بكات كه ئۆپه‌راسیۆن كۆتایی هاتووه، به‌ڵام هێزه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه ماون و بڵاوبوونه‌ته‌وه.»
s.m