"تێکۆشانى گەریلا تێکۆشانى رەنجدانە"
گەریلا فرات نورهەق لە ناوچەى برادۆست رایگەیاند، یەکى ئایار بۆ هەموو رەنجدەران، دیموکراسیخوازان و شۆڕشگێڕان رۆژى هاوبەشی بەرخۆدان و یەکگرتووییە.
گەریلا فرات نورهەق لە ناوچەى برادۆست رایگەیاند، یەکى ئایار بۆ هەموو رەنجدەران، دیموکراسیخوازان و شۆڕشگێڕان رۆژى هاوبەشی بەرخۆدان و یەکگرتووییە.
گەریلا فرات نورهەق لە ناوچەى برادۆست رایگەیاند، یەکى ئایار بۆ هەموو رەنجدەران، دیموکراسیخوازان و شۆڕشگێڕان رۆژى هاوبەشی بەرخۆدان و یەکگرتووییە.
فرات نورهەق گەریلای هەپەگە بە بۆنەى ١ى ئایار رۆژى ڕەنجدەران و یەکگرتوویى، بۆ ئاژانسەکەمان (ANF) دوا و وتى، پێویستە ئەم جەژنە ببێتە رەخساندنى بوارى زیاترى تێکۆشان.
نورهەق لە سەرەتاى وتەکانیدا یادى شۆڕشگێڕانى ١ى ئایاری ١٩٧٧ کردەوە، کە لە تەقسیمى ئیستەنبول کوژران و لەوبارەیەوە وتى "یادکردنەوەى شەهیدانى تەقسیم، لەم سەردەمەدا لە تێکۆشانی دژ بە فاشیزمى ئاکەپە – مەهەپەدا، بە زیندوویى ماوەتەوە".
نورهەق جەژنى ١ى ئایاری لە مرۆڤایەتى پیرۆزکرد و وتیشى "لەم قۆناغەدا، کە مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست دەیەوێت بە دابینکردنى سەرمایە ڕەنجدەران، کرێکاران، بێکارەکان، ژنان، ملیۆنەها کۆچبەر، منداڵ و هەموو بندەستان بکاتە کۆیلەى مۆدێڕن، رۆژی ١ى ئایار بۆ ئازادی و رزگاریى گەلان ئەڵقەیەکى پێکەوە بەستنى گرنگە".
"هۆشیارى و چالاکی لە دژى کاپیتالیزم پێویستە"
نورهەق رایگەیاند "١ى ئایار بۆ تێکۆشانى سۆسیالیزمى دیموکراتیک ساڵیادێکى گرنگە. ئەمڕۆ لە ژێر چەپۆکەى زۆردارانەى سەرمایەداری و هێزى دەوڵەت – نەتەوە، بەرامبەر بە مرۆڤ و کرێکاران کۆیلەیەتیى مۆدێڕن بەڕێوەدەبرێت. ملیۆنەها مرۆڤ ناچاری بێکاری کراون، ژنان کراون بە کرێکاری بێ هەدەقدەست و ماف و لە رێگەى کرێکارى منداڵیشەوە، هەموو کۆمەڵگە کراوەتە ئامانج و بەو شێوەیە کۆمەڵگە خراوەتە خزمەتى سەرمایەدارییەوە".
نورهەق راشیگەیاند "لەم قۆناغەدا لە بریى ئابووریى کۆمەڵایەتى، سیستمى بەپیشەسازیکردن جێگیردەکرێت. بەشێکى گەورە لە داهاتى سیستمى بەپیشەسازیکردن بۆ پیشەسازیى جەنگ بەکاردەهێنرێت. لەبەر ئەوەیە، تێکۆشانی سۆسیالیزمى دیموکراتیک بۆ هەموو گەلانى بندەست ڕێگاى سەرەکیى رزگارییە. بۆ ئەوەى ئابووریى هەرەوەزی و پێکەوەیى و هاوسەنگیى ژینگەیى، کە تێکیانداوە، سەرلە نوێ بونیات بنرێتەوە، پێویستە لە دژى کاپیتالیزم هەڵوێستى هۆشمەندانە و هۆشیارانە و چالاکى هەبێت".
"لە کوردستان رەنج پاکتاو دەکرێت"
نورهەق گەریلاى هەپەگە لە بەردەوامیى وتەکانیدا باسى ئەوەیکرد "داگیرکردنى رەنج و هەڵلوشینى رەنج لە کوردستان پەیوەندیى بە سیستمى پاکتاوکردنى رۆشنبیرییەوە هەیە. ئەمڕۆ ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە شەڕی زۆریشى تێدایە لەلایەن هێزە ئیمپریالیستەکانەوە لە هەموو ناوچەکانى تر زیاتر چەوسانەوەى تێدا ئەنجام دەدرێت. ئەو شوێنەی زیاتر لە هەموو شوێنەکانى تر لە ژێر کاریگەرییەخراپەکانى ئەو چەوساوەندایە، ناوەندى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست واتە کوردستانە. کوردستان خاوەن جوگرافیایەکە، کە سەرچاوەى سەر عەرز و ژێرزەوییەکەى دەوڵەمەندە و بۆ کارى کشتوکاڵی و ئاژەڵداریش لەبار و گونجاوە. لە وڵاتێکى وەک کوردستان هەر چوار وەرزى ساڵ هەیە و دەوڵەمەندە بە ئاو و کەشێکى شیاوى هەیە، بەڵام گەلی کورد برسی دەکرێت. ملیۆنەها هاووڵاتیى کوردستان لە غەریبیدا کریکارى دەکەن و وەک کرێکاری بێ ناسنامە و نادیار کاریان پێدەکرێت و دەچەوسێنرێنەوە. ئەو دۆخە ئەوەندى پەیوەندیى داگیرکردنى رەنج و بەرى رەنج و چەوساندنەوە هەیە، ئەوەندەش پەیوەندیى بە سەپاندنى دۆخى پاکتاوکارییەوە هەیە. ئەو سەپاندنە لە دژی گەلی کورد لە بنەڕەتدا سەپاندنە بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى کولتور و رۆشنبیری، چونکە دەیانەوێت کورد لە برسێتیدا بهێڵنەوە و بە برسێتى ملکەچیان بکەن و لەو ڕێگەیەوە ناچاریان بکەن لە زێد و خاک و واری خۆى کۆچ بکەن".
فرات نورهەق ئەوەشى خستەڕوو "تێکۆشانى گەریلا پێویستى بە ڕەنجدان هەیە. شەڕی ڕەنج بە پێشەنگایەتى رێبەر ئاپۆ لەلایەن بزووتنەوەى ئازادیى گەلی کوردی زەحمەتکێشەوە بەڕێوەدەچێت. لە دژى داگیرکردن و چەوسانەوە لە هەموو شوێنێکى کوردستان و لە دەرەوەى وڵات بەرخودانێکى گەورەى ڕەنجدان و ئازادى بەڕێوەدەبرێت. تێکۆشانى گەریلا لە گەوهەری خۆیدا تێکۆشانى ڕەنجدانە. بەرخۆدانى گەریلا لە سەرتاسەرى کوردستان لە دژى هێزە ڕەنجخۆرە دەوڵەت – نەتەوەکان بەڕێوەدەچێت و وەک قەڵایەکى تێکۆشانى ڕەنجدانە. لە پێش هەموو شوێنەکانەوە چیاکانى کوردستان، کە بوونەتە سەنگەری ئازادی، تێکۆشانى گەورەکردنى ئەو قەڵایە لە دژى مۆنۆپۆلکردن و قۆرغکارییەکانى ئەو چەوساندنەوە و داگیرکەرییە بەڕێوەدەبات و تاوەکو دێت سەنگەر لە دواى سەنگەر سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت، بۆیە ئێمە دەتوانین دونیایەکى دادپەروەرانەتر دروست بکەین و بە دەستى بهێنن".
"تێکۆشانى رەنج پێویستى بە یەکگرتووییە"
نورهەق ئەوەشى خستەڕوو "دەکرێت هەڵلوشینى ڕەنج لەلایەن سیستمى کاپیتالیستەوە بە ڕەنجدانى شۆڕشگێڕی رابوەستێنرێت، بەڵام ئەوەش پێویستی بە یەکگرتوویى هەیە. ڕەنجدانى شۆڕشگێڕی ڕەنجدانێکە، کە کۆیلایەتیى مۆدێڕینى کاپیتالیزم قبوڵ ناکات و نابێتە کەرەستەى ئەوان و بۆ ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوەش، ئابووریى شیاو ودروستى هەرەوەزی و پێکەوەیى ئافراندووە. ئێمە دەتوانین تێکۆشانى ئەو بندەستانەى کە پێداگری دەکەن بۆ ڕەنجدانى پێکەوەیى، جوتیارانى ڕەنجدەر، کە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن، مرۆڤە دیموکراتیکەکان، کە ئابووریى هاوسەنگ و هاوئاهەنگ لەگەل سروشتدا دەخوڵقینن و بەرخۆدانى سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان گەورەتر بکەین و بەهاوبەشى بەڕێوەى ببەین. لەو ڕێگەیەوە ئێمە دەتوانین تێکۆشانى ڕەنجدان بەهێزتر بکەین. لە دژى سەرمایەداریى مۆنۆپۆلی قۆرغکارى کاپیتالیست، تێکۆشانێکى لەو شێوەیە پێویستە".
نورهەق لە کۆتایى قسەکانیدا وتیشى "پێناسەى ئێمە بۆ رەنج پێناسەیەکى گەردوونی و هەروەها پێناسەیەکى مێژووییە. بۆ ئەوەش تێکۆشانەکە پێویستى بە تێکۆشانێکى گەردوونییە. لە مانایەکى تردا، سەرکەوتن لە بە ڕێکخستنکردنى گەردوونى، ڕێککەوتن و پەیمان و یەکگرتوویدا بەدی دێت. بەو بۆنەیەوە من سەرکەوتن بۆ تێکۆشانى دژە کاپیتالیست، دژە فاشیست و تێکۆشانى هەموو ڕەنجدەران دەخوازم و جارێکیتر ١ى ئایار رۆژی ڕەنجدەرانى جیهان پیرۆز دەکەم".