تەرمی ئۆگیورلایان گەریلای هەپەگە لە بسملی ئامەد بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە رەمەزان ئۆگیورلایان، کە لە ٩ی حوزەیران لە فارقینی ئامەددا شەهید بوو بوو، لە ناوچەی بسملی ئامە لە گەمارۆی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکدا بە خاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە رەمەزان ئۆگیورلایان، کە لە ٩ی حوزەیران لە فارقینی ئامەددا شەهید بوو بوو، لە ناوچەی بسملی ئامە لە گەمارۆی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکدا بە خاکسپێردرا.
رەمەزان ئوگیورلایان گەریلای هەپەگە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دا لە ناوچەى فارقینی ئامەد لە شەڕدا شەهید بوو و تەرمەکەى گواسترایەوە بۆ پزیشکیی دادی گازی یاشارگیل. بنەماڵەکەی خواستیان تەرمی رۆڵەکەیان وەربگرنەوە و لە ئەنجامدا لە ٦ی ئابدا نمونەى خوێنیان بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی بەخشی و دوای ئەوەى ئەنجامەکانی پشکنینەکە دەرکەوتن، بنەماڵەکەی تەرمی رۆڵەکەیان وەرگرتەوە.
تەرمی ئوگیورلای لە ناوچەى بسملی ئامەد لە دوای جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکان لە گۆڕستانی گەڕەکی ئۆلوتورک لە ژێر گەمارۆی پۆلیس دا بەخاکسپێردرا. جگە لە ئەندامانی بنەماڵەکەى ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییانیش بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەیان کرد.
ژ.ت