تەرمی شەهید سەرحەد شەڕڤانی قەسەدە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا

تەرمی رەمەزان دەمیر(کورتای سەرحەد) شەهیدی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە شاری دێرک بەخاک سپێردرا.

شەهید کورتای سەرحەد لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا شەهید بوو. لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە شاری دێرک مەراسیمێک رێکرا، بەڵام بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەکی کەم بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.

جگە لە خانەوادەی شەهید، هەر یەک لە نوێنەرانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوون و عەلی ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە مەراسیمەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید کرد و وتی:"ئەم خاکە پیرۆزە بە فیداکردنی گیانی شەهیدان پارێزرا."

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و شەهادەی شەهیدبوون رادەستی خانەوادەی شەهید کرا و بە وتنەوەی دروشمی هاوسۆزی بۆ شەهیدان، تەرمی شەهید رەمەزان دەمیر(کورتای سەرحەد) بەخاک سپێردرا.

ز.ش