تەرمی یوکسەک کە لە دژی گۆشەگیری چالاکیى ئەنجامدا بەخاکسپێردرا

تەرمی سیراج یوکسەک کە لە دژی گۆشەگیرى چالاکیى ئەنجامدا لە نسێبین بە خاکسپێردرا. هێزە چەکدارەکانى تورک جگە لە بنەماڵەکەى رێگایان بە هیچ کەسێکى تر نەدا بەشداری مەراسیمى بەخاکسپاردنى یوکسەک ببن.

سیراج یوکسەک زیندانى دۆزی نسێبین کە لە زیندانى ژمارە ٢ی جۆری تىی عوسمانییەدا بوو لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیى ئەنجامدا. تەرمەکەى لە ناوچەى نسێبینى مێردین بە خاکسپێردرا.

تەرمەکە لە ژێر رێوشوێنى ئەمنیى توند دا لە پزیشکیى دادی ئەدەنە وەرگیرایەوە و لە نسێبین لەلایەن توما چەلیک پەرلەمانتاری مێردین و خزمانی ئەو زیندانییە و ژمارەیەکى زۆر لە بەڕێوەبەرانى هەدەپە و دەبەپە لە دەروازەى شارەکەدا پێشوازیى لیکرا. تەرمەکەى یوکسەکیان برد بۆ مزگەوتى حاجی حوسێن چەتین و دواتر رەوانەى گۆڕستانى مۆریس کرا.

دواى تەواوکردنى ئەرکە ئایینییەکان یوکسەک بە خاکسپێردرا. هێزە چەکدارەکانى دەوڵەتى تورکیش رێگایان نەدا جگە لە بنەماڵەکەى هیچ کەسێکى تر بەشداریى مەراسیمى بەخاکسپاردنى یوکسەک دا بکات. پۆلیسەکانى تورک دەورووبەری گۆرستانەکەیان گەمارۆدا و ئەو جەماوەرە لە هاووڵاتییان کە لە بەردەم گۆڕستانەکەدا کۆبووبوونەوە و دەیانخواست بەشداری لە مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەیدا بکەن رێگایان پێنەدان بەشداری لە بەخاکسپاردنەکەدا بکەن.

جەماوەری گەلیش تاوەکو کۆتایهاتن بە مەراسیمى بەخاکسپاردنەکە لە بەردەم گۆڕستانەکەدا مانەوە و دواتر لەگەڵ بنەماڵەى یوکسەک رۆیشتن بۆ گەڕەکى ٨ی مارت، کە لەوێ پرسە بۆ سیراج یوکسەک دانراوە.

ر.م