تەفگەری ئازادی کەرکووک؛تاکەرێگە بۆ دووبارەنەبوونەوەی کارەساتی هاوشێوەی هەلەبجە یەکڕیزییە

تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە کەرکووک بە بۆنەی ٣١هەمین ساڵ ڕۆژی كۆمەڵكوژی هەڵبجەوە لێدوانێکی بڵاوکردەوە

ئەمرۆ شەممە ١٦ی ئادار لە ساڵ یادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە شاری کەرکووک  ئەنجوومەنی هەرێمی كەركوك-ی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان لێدوانێکی دا، لێدوانەکەی تەفگەری ئازادی لە لایەن هاوسەرۆکی تەفگەری کەرکوک رێحان حەمید خوێندرایەوە.

دەقی لێدوانەکە:

"لە سالیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، شەهیدانی هەڵەبجەو وتەواوی شهیدانی كوردستان بە بیردێنینەوە و ڕژێمە داگیركەرو بكوژەكانی گەلی كوردیش بە توندی شەرمەزاردەكەین  ، بەر لە 31 ساڵ و لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕژێمی بەعسی فاشیست بە چەكی كۆمەڵكوژی كیمیایی گەورەترین كۆمەڵكوژی دژ بە خەڵكی بێتاوانی هەڵەبجە ئەنجامدا ، لە ئاكامدا زیاتر لە پێنج هەزار منداڵ و ژن و پیر لە چەند ساتێكدا کومەڵکووژکران و بە هەزارانیش بریندار بوون".

لە درێژەی راگەیەنراوەکەی تەڤگەریی ئازادیدا هاووە، " بۆمبارانكردنی هەڵەبجە یەكێكە لەو زنجیرە تاوانانەی  ڕژێمی بەعس دژ بە گەلەكەمان لە باشووری كوردستاندا ئەنجامی داوە ، لە مێژوودا چەندین جار گەلەكەمان دووچاری كۆمەڵكوژی بووەتەوە بە هەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە لە سەرخاك و نیشتمانی خۆیان بێتاوان لە ژیان بێبەش دەكران ، و دووچاری قورسترین ئەشكەنجە و زیندان و جینوساد دەبوونەوە تەنها لەبەر ئەوەی كە كورد بوون.

 هەروەها رێحان حەمید ووتی :كۆمەڵكوژی هەڵەبجە بەرهەمی ئەقلێتی دەسەڵات خوازی و نەتەوە پەرەستی دەوڵەت نەتەوەویە ، كە لە پێناوی هێشتنەوەی نەتەوەیەك و كردنی بەناسنامەی دەوڵەت ، ڕێگە بە پاكتاو كردن و لەناو بردنی نەتەوەكانی تر دەدات  هەربۆیە ئەم ئەقڵێتە تاوەكو ئێستاش لە ژێر ناوی ناسوێنالیستی نەتەوە و ناسوێنالیستی ئاین و مەزهەبی بەردەوامە، لە ئەنجامی درێژەدان و بەردەوامی بەو عقلێتە كۆمەڵكوژی شەنگال و جزیرە و سوری ئامەد و داگیر كردنی عفرینی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئێستاش لە كەركووك بە هەمان عقڵێتی نەتەوە پەرەستییەوە هەوڵی پەراوێز كردنی گەلی كورد دەدرێت، هەوڵی تێكداتی پێكەوەژیانی گەلانی كەركووك دەدات كە مێژوویەكی هەزاران ساڵەی هەیە ،  بۆیە دەتوانین بڵین كە جێنۆسایتی و كۆمەڵكوژی كەلی كورد لە هەڵبجەوە تاوەكو ئێستاش لە ژێر ناوی جیا جیادا لە سەر گەلەكەمان بەردەوامە لە هەر چوار پارچەی كوردستان"

هەروەها ناوبراو ووتیشی، "لە هەر ساتێكدا بێت گەلەكەمان لە ژێر مەترسی جینۆسایتێكی تردایە و كۆمەڵگەی نێودەوڵتیش زۆر بێباكانە وەك چۆن لە پیشتر لە بەرامبەر جینوسایتی هەڵبجە چاوی داخست و خۆی لێ بێئاگاكرد ، بە هەمان شێوە ئێستاش بە پێی یاساكانی مافی مرۆڤ و یاسا نێو دەوڵەتیەكان و پرانسیپە مرۆڤایەتی و ئەخلاقی ئەو جینۆسایتانەی سەر گەلەكەمانی نەناساندووە  ئەمەش مایەی شەرمەزارییە بۆ كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی."

 لە کۆتایشدا هاوسەرۆکی تەفگەری ئازادی لە کەرکوک ووتی ،ئێمە وەك تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان ئەنجومەنی هەرێمی كەركووك  لە پێناوی دووبارە نەبوونەوەی كۆمەڵكوژی سەر گەلەكەمان بۆ ڕێگری كردن لە دووبارە بوونەوەی هەڵەبجەیەكی دیکە بانگەوازی لە گەلەكەمان دەکەین درێژە بە خەبات و بەرخودانی شۆڕشگێرانەی نەتەوەیی دیموكراتییانە بدەن وە هەروەها داوا  لە سەر جەم لایەنە سیاسیە كان دەكەین هەرچی زووە كۆنگرەی نەتەوەی كورد ببەستن."