تەڤگەری ئازادی: ئاگرەکەی ئیمرالی درێژه پێده‌ری پیلانگێڕییە دژ به گه‌لی كورد
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕایگەیاند، کە ئاگر کەوتنەوە لە دورگەی ئیمرالی درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی پیلانگێڕی دژ به گه‌لی كورد و عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕایگەیاند، کە ئاگر کەوتنەوە لە دورگەی ئیمرالی درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی پیلانگێڕی دژ به گه‌لی كورد و عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد.
ئەمڕۆ ئاگرێک لە دورگەی ئیمرالی کەوتەوە، تائێستا نازانرێت دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی چۆنە.
لە ڕاگەیانراوێکدا لەسەر ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان دەڵێت: به‌گوێره‌ی زانیاریه به‌رده‌سته‌كان ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٧:٤٥ خوله‌كی به‌یانی له ده‌وروبه‌ری زیندانی ئیمڕالی ئاگرێك كه‌وتووەتەوە و به‌گومانین كه ئه‌م ڕووداوه درێژه پێده‌ری ڕێبازی پلانگێڕی بێت دژ به گه‌لی كورد.
هەروەها دەڵێت: ته‌ندروستی وپاراستنی ژیانی ڕێبه‌ر ئۆجالان بۆ گەلی کورد گرنگەو سه‌رجه‌م ناوه‌نده جیهانیه‌كان و ده‌زگاكانی مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت ( CPT)یش ئاگادار ده‌كەینه‌وه كه پیلانگێڕیه‌ك له ئارادایه دژبه گه‌لی كورد له‌كه‌سایه‌تی ڕێبه‌ر ئۆجالان دا كه ئه‌وه بۆ کورد‌و گه‌لانی ئازادیخواز مایه‌ی قبوڵكردن نیه.
تەڤگەری ئازادی به‌پێویستی ده‌زانێت له نزیكه‌وه چاودێری باروودۆخی ئیمرالی بكرێت و هیچ هێزو لایه‌نێك هه‌رزان نزیك ڕێبه‌ری دیموكراتی گه‌لان نه‌بێته‌وه، داواش ده‌كات به‌زووترین كات له ڕێگای (CPT) یه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا ناچار بكرێت كه ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واو بدات له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌و ڕێگا بدات پارێزه‌ره‌كانی ڕێبه‌ر ئۆجالان سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمرالی بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه چاویان به به‌ڕێزیان بكه‌وێت.
داواشدەکات، كۆتایی به گۆشه‌گیری ناڕه‌وا و دژبه مافی مرۆڤ بهێندرێت كه له‌سه‌ر به‌ڕێزیان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هەروەها ئاماده‌كاری بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی ئیمرالی بۆ شوێنیك كه ئاسایشی ژیانیان پارێزراو بێت.
له كۆتاییشدا تەڤگەری ئازادیی داوا له‌گه‌لی كورد ده‌كات به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پیلانگێڕییه‌كان خاوه‌نداریی له ڕێبەر ئاپۆ بكه‌ن و له هه‌ر شوێنیكی ئه‌م جیهانه له‌مه‌یدانه‌كانی به‌رگری دابن.
ف.ق