تەڤگەری ئازادی جەژنی قوربانی لە برادۆستیەکان پیرۆز کرد
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، جەژنی قوربانی لە دانیشتوانی برادۆست پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: لە بەرامبەر هێرشە داگیرکاریەکانی ڕژێمی تورکیا، خەڵکی ناوچەکە بە تەنیا ناهێڵینەوە.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، جەژنی قوربانی لە دانیشتوانی برادۆست پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: لە بەرامبەر هێرشە داگیرکاریەکانی ڕژێمی تورکیا، خەڵکی ناوچەکە بە تەنیا ناهێڵینەوە.
ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی هاوڵاتیانی ناوچەی برادۆستی و جەژنە پیرۆزەی لێ کردن.
خەباتکار و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی، لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی قوربانەوە بەردەوام سەردانی خەڵکی ناوچەکە دەکەن و پاش بەسەرکردنەوەکەش، لێدوانێکیاندا و تیدا وەبیرهێنراوەتەوە کە ناوچەی برادۆست بووەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و سەرەڕای هەلومەرجی سەختی شەڕیش، وەک تەڤگەری ئازادی ئێمە هەمیشە لەگەڵ گەلی برادۆست دەبین. بارودۆخی شەڕ چی دەبێت با ببێت، ئێمە بەردەوامی بە کاری خۆمان دەدەین و گەلی برادۆست بە تەنیا ناهێڵینەوە.
هـ.هـ