ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لەبارەى هێرشکردنە سەر د.کامیران بەرواری هاوسەرۆکى بەرەى دیموکراسیى گەل و محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکى تەڤگەرى ئازادى راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
تەڤگەرى ئازادى رایگەیاندووە، لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا لەلایەن کەسانێکى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان لە زاخۆ هێرشکراوەتە سەر کامیران بەرواری و محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکانى بەرەى دیموکراسى گەل و تەڤگەرى ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان.
تەڤگەری ئازادى راشیگەیاندووە، بەهۆى پێشوازیى گەرمی هاووڵاتیان لە د. کامیران بەرواری سەرۆکى لیستەکەمان لە بادینان دەکرێت، دەسەڵات تەنگاو بووە بەوەی کە دەنگێکی زۆری ئەو ناوچەیە بدرێتە د. کامیران بەرواری.
لە راگەیاندراوەکەى تەڤگەرى ئازادی‌دا ئەوەش هاتووە "بە هەڤاڵان و دۆستانمان ڕادەگەیەنین کە هەرگیز ئەو ناوچانە بۆ لایەنێکی دیاریکراوی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان چۆڵ ناکەین و داواش لە خەڵکی هێژای ناوچەی بادینان دەکەین کە لەو هەڵبژاردنەدا تۆڵەی زەبرو زەنگی ٢٧ ساڵی ڕابردوو لەو دەسەڵاتە ستەمکارە بکەنەوە".
دەقى راگەیاندراوەکەى تەڤگەرى ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان
هێرشكردنه‌سه‌ر هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی و به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل مەحکوم و شەرمەزار دەکەین
هێرشكردنه سه‌ر هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی و به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل و شاندێک لەئەندامانی له زاخۆ لە لایەن چەن گروپێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان كارێكی نامرۆڤانه‌یه، له كاتێكدا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن له ناو خه‌ڵكدا ده‌سوڕانه‌وه. تیایدا د.کامیران بەرواری بریندار ده‌كرێت و به‌په‌له ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه ده‌كرێت.
وەک تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وێڕای ئەوەی کە زۆر بە توندی ئەو هێرشه‌ی بۆ سه‌ر محمد عه‌بدوڵڵا و د.كامیران به‌رواری مەحکوم و شەرمەزار دەکەین، لاشمان وایە کە ئەو هێرشانە دوای ئەو پێشوازیە گەرمە دێت کە لە هەڤاڵانمان و لیستەکە دەکرێت لە دەەڤەری بادینان دا و دەسەڵات تەنگاو بووە بەوەی کە دەنگێکی زۆری ئەو ناوچەیە بدرێتە د. کامیران بەرواری لە هەمان کاتدا بە هەڤاڵان و دۆستانمان ڕادەگەیەنین کە هەرگیز ئەو ناوچانە بۆ لایەنێکی دیاریکراوی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان چۆڵ ناکەین و داواش لە خەڵکی هێژای ناوچەی بادینان دەکەین کە لەو هەڵبژاردنەدا تۆڵەی زەبرو زەنگی ٢٧ ساڵی ڕابردوو لەو دەسەڵاتە ستەمکارە بکەنەوە.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌لگه‌ی كوردستان
29/4/2018