ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان راگەیاندراوێکى لەبارەی هێرش داگیرکەرییەکەى سوپاى تورک بۆ سەر ناوچەکانى خواکورک و برادۆست لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادی دا هاتووە "هۆكاری زۆرینه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه خودی ده‌سه‌ڵاتی ئاردۆغان و فاشیزمی ئاكه‌په‌یه".
ئاماژە بەوەشکراوە "ده‌بێت ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق و هێزه سیاسییه‌كان ئه‌و ڕاستییه بزانن ده‌وڵه‌تی توركیا به‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له‌عێراق بووه‌ته به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كانی گشتی عێراق، ده‌بێت ڕێگری له‌و كارانه بكرێت، چونكه بوونی كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت جگه‌له قوڵ بونه‌وه‌ی كێشه و پێشخستنی شه‌ڕ، هه‌روه‌ك چۆن پاڵپشتی هێزه تیرۆریسته‌كانی داعش بوو به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی داعشه‌وه بۆی نه‌كرا به‌شێوازی داگیركاری باشووری كوردستان درێژه‌ی پێبدات".
تەڤگەری ئازادی رەخنەى لە بێدەنگی بەرپرسانى هەرێم و بەغدا لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرییەی دەوڵەتى تورک دا کردووە و داواى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش کردووە لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرییەدا بێنە دەنگ و راشیگەیاندووە "ته‌نها یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان ده‌توانێت ڕێگری بكات و وه‌ڵامه بۆ ئه‌و هێرش و داگیركاریان. داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین بێهه‌ڵوێست نه‌مێنن تاكو بتوانین ببینه هێزێكی فشار له‌سه‌ر ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه‌كۆتایی به داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بهێنرێت".
دەقی راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادی
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبووڵكردن نییه
له ڕۆژی ٢٨ی مایسه‌وه له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خواكورك و برادۆست له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌چڕی ده‌ستی پێكردووه و له ئاسمانیشه‌وه به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومان ده‌كه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌یان ساڵه بنكه و باره‌گاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌باشووری كوردستان جێگیركراون، هه‌رساڵ و هه‌ر ڕۆژ ئه‌م هێزانه زیاد ده‌كرێن و باڵه‌فڕه‌كانی توركیاش به‌رده‌وامن له‌بۆردومان كردن، كه‌ده‌یان شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و چه‌ندین شوێنیش خاپور بوون.
هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان لێی بێده‌نگن و پاساوی بێ بنه‌ماش بۆ داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا دێننه‌وه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش تاكو ئێستا هه‌ڵوێستێكی ڕوونی نه‌بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕوو ده‌ده‌ن كه‌سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانی فه‌رمی له توركیایه و ئه‌وه‌ش تاكو دواڕاده پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریشه.
ئێمه پێمان وایه بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی ده‌ستی توركیای كراوه‌تركردووه بۆ داگیركاری و له‌شكركێشی، ئێمه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و بێده‌نگییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌عێراقیشه‌وه شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین و داوا له‌ڕای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك دابنرێت كه‌هۆكاری زۆرینه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه خودی ده‌سه‌ڵاتی ئاردۆغان و فاشیزمی ئاكه‌په‌یه.
ده‌بێت ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق و هێزه سیاسییه‌كان ئه‌و ڕاستییه بزانن ده‌وڵه‌تی توركیا به‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له‌عێراق بووه‌ته به‌شێك له‌ئاڵۆزییه‌كانی گشتی عێراق، ده‌بێت ڕێگری له‌و كارانه بكرێت، چونكه بوونی كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت جگه‌له قوڵ بونه‌وه‌ی كێشه و پێشخستنی شه‌ڕ، هه‌روه‌ك چۆن پاڵپشتی هێزه تیرۆریسته‌كانی داعش بوو به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی داعشه‌وه بۆی نه‌كرا به‌شێوازی داگیركاری باشووری كوردستان درێژه‌ی پێبدات.
هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕوو ئه‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه له‌سه‌ر پله و پۆسته‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م هه‌رێمه له‌ململانێیه‌كی قوڵدان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی و داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا بێده‌نگن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان دابه‌شی جه‌مسه‌ره‌كانی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ناوچه‌كه بوون و سیاسه‌تیك له‌م هه‌رێمه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد به‌ڕیوه ناچێت به‌ڵكو بووه‌ته به‌شێك له‌پیلانی داگیركه‌رانی كوردستان، كه ئێمه لامان وایه ته‌نها یه‌كێتی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان ده‌توانێت ڕێگری بكات و وه‌ڵامه بۆ ئه‌و هێرش و داگیركاریان.
ئێمه داخوازی له‌ته‌واوی هێزه كوردی و عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و سنوورێك بۆ سنوربه‌زاندنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دابنرێت، هه‌روه‌ها داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین بێهه‌ڵوێست نه‌مێنن تاكو بتوانین ببینه هێزێكی فشار له‌سه‌ر ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه‌كۆتایی به داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بهێنرێت.
ر.م