تەڤگەری ئازادی: ١ی ئایار ڕۆژی تێکۆشانە دژی زوڵم و زۆریی و چەوسانەوە
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى ١ی ئایارەوە هاتوە، "بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە بانگەوازیی بۆ هەموو چین و توێژە چەوساوەکانی کۆمەڵگە دەکەین کە هێزی خۆیان یەک بخەن و دەست بە تێکۆشان بکەن، ئەم هەلومەرجە باشترین دەرفەتە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سیستەمی دەسەڵاتداریی، لەم قۆناغی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە باتی هاوکاری خەڵک بکەن کەچی بە پێچەوانەوە خەڵکیان دوچاری گەورەترین نەهامەتی کردووە، موچەخۆرانیان بێ موچە کردووە، زۆرترین قوربانی بێ موچەکردن خەڵکی زەحمەتکێش و کەم دهرامەتە، دەیانەوێ پاساوی هەمو خراپە و گەندەڵیەکانیان بخەنە ئەستۆی حکومەتی عێراق، سەرەڕای ئەوەی هیچ ڕێگایەکی دەربازبونیان لەبەردەمدا نەماوە، بەڵام واز لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی ناهێننن، ئیتر کاتی ئەوەیە خەڵکی چەوساوەی هەرێمی کوردستان بێدەنگ نەبن و سووربن لەسەر بە دەست هێنانی هەمو مافە رەواکانیان."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە بە فیکر و فەلسەفەیهك دەستی بە تێکۆشان کردووە كه لە پێناو بنیات نانی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی لە دەرەوەی دەسەڵات، کە ئەمه تاکه ڕێگەیە بۆ ڕزگار بوون لە سیستەمی دەسەڵاتداری و بندەستیی، بە تایبەتی چینی کرێکار کە چەوساوەترین چینی کۆمەڵگەیە، بەم ڕێبازە دەتوانی سیستەمی سەرمایەداری لە ڕیشەوە بگۆڕێ و چارەسەری هەموو کێشەکان بکات".
دەقی راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان
١ی ئایار ڕۆژی تێکۆشانە دژی زوڵم و زۆریی و چەوسانەوە
بهرزو و پیرۆزبێت ڕۆژی كرێكاران
بەبۆنەی ١ی ئایار، جەژنی کرێکارانی جیهان، پیرۆزباییەکی گەرم لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین، ئێستا یەکی ئایار لە جیهاندا بووەتە سیمبولی بەرخودان و کۆڵندەدانی کرێکاران لە پێناو بەدیهێنانی ماف و ڕەنجی ماندوویەتی و خەبات و بەرخودانیان. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری گەرچی بانگەشەی ئازادی و دیموکراتی و دادپەروەری دەکات، بەڵام لە هەر سەردەمێ زیاتر زوڵم زۆر لە کۆمەڵگە دەکات، بە تایبەتی چینی کرێکار و ژنان، تەنانەت هەڵپە ناڕەواکانی کارێکی وای کردووە لە پێناو بەرژەوەندی دەسەڵاتدا هەمو نرخ و بەهایەکی کۆمەڵایەتی ژێر پێ بخات، تەنانەت لەبەر هەڵپەی قازانجدا هەمو هەل و مەرجێکی تەندروستی خراپ بکات کۆمەڵگە دووچاری گەورەترین قەیرانی تەندروستی و ئابووری و بێکاریی بکات، لەم سەردەمی مۆدێرنیتەدا ژینگە بە جۆرێک پیس بووە ئەوەش لە دەرنجامی ئەو هەموو زیادەڕۆیی بە دەستخستنی قازانج دا کۆمەڵگهی دووچاری چەندین نەخۆش کردووە، مۆدیرنیتەی سەرمایەداری کە بەرهەمی عەقڵیەتی دەسەڵاتخوازی و پاوان کردنە، کە زۆربەی زۆری کۆمەڵگە ئەبنە قوربانی بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی چینی سەردەست. بە درێژایی هەزاران ساڵە کۆمەڵگە تێکۆشان دەکات دژی چینی سەردەست، بەڵام بێ ئەنجام بووە، چونکە چارەسەری تەنها لە گۆڕینی دەسەڵاتدا بینیوە و گەڕاوەتەوە بۆ باوەشی دەسەڵات.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە بە فیکر و فەلسەفەیهك دەستی بە تێکۆشان کردووە كه لە پێناو بنیات نانی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی لە دەرەوەی دەسەڵات، کە ئەمه تاکه ڕێگەیە بۆ ڕزگار بوون لە سیستەمی دەسەڵاتداری و بندەستیی، بە تایبەتی چینی کرێکار کە چەوساوەترین چینی کۆمەڵگەیە، بەم ڕێبازە دەتوانی سیستەمی سەرمایەداری لە ڕیشەوە بگۆڕێ و چارەسەری هەموو کێشەکان بکات.
بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە بانگەوازیی بۆ هەموو چین و توێژە چەوساوەکانی کۆمەڵگە دەکەین کە هێزی خۆیان یەک بخەن و دەست بە تێکۆشان بکەن، ئەم هەلومەرجە باشترین دەرفەتە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سیستەمی دەسەڵاتداریی، لەم قۆناغی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە باتی هاوکاری خەڵک بکەن کەچی بە پێچەوانەوە خەڵکیان دوچاری گەورەترین نەهامەتی کردووە، موچەخۆرانیان بێ موچە کردووە، زۆرترین قوربانی بێ موچەکردن خەڵکی زەحمەتکێش و کەم دهرامەتە، دەیانەوێ پاساوی هەمو خراپە و گەندەڵیەکانیان بخەنە ئەستۆی حکومەتی عێراق، سەرەڕای ئەوەی هیچ ڕێگایەکی دەربازبونیان لەبەردەمدا نەماوە، بەڵام واز لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی ناهێننن، ئیتر کاتی ئەوەیە خەڵکی چەوساوەی هەرێمی کوردستان بێدەنگ نەبن و سووربن لەسەر بە دەست هێنانی هەمو مافە رەواکانیان.
ژ.ت