تەڤگەری ئازادی کەمپینێکی بۆ هاوکاریکردنی عەفرین ڕاگەیاند
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ٣٠ رۆژ بەرخودانی عەفرینی پیرۆز کرد و کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ عەفرین ڕاگەیاند.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ٣٠ رۆژ بەرخودانی عەفرینی پیرۆز کرد و کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ عەفرین ڕاگەیاند.
دۆێنێ 19/2/2018 لە شاری سلێمانی، تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، لە بەرەگای ناوەندی سەرەکی خۆی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازكرد و تێیدا، "محەمەد عەبدوڵڵا"، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی قسەی کرد‌و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چەکی قەدەغەکراوی لە دژی هاوڵاتیانی عەفرین بەکارهێناوە و بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش جێگەی نیگەرانیە و دەری دەخات کە سیستەمی دەسەڵاتداری پشتیوانی لە یەکتر دەکەن".
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=329688724206644&id=299773927198124&_rdr
هەروەها ڕاشیگەیاند:" ئەو بەرخودانەی ئێستا لە عەفرین ٣٠ ڕۆژە دەوام دەکات نوێنەرایەتی هێڵی نەتەوەیی دیموکرات و گەلی کورد لە هەر چوار لای کوردستان دەکات، به‌رخودانی سه‌رده‌م به‌واتای پاراستنی هێڵی نه‌ته‌وه‌یی ودیموكراتیه ده‌بێت عه‌فرین سه‌ر بكه‌وێت، چونكه عه‌فرین نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموكراتی ـ ژن ده‌كات، له‌جێی هه‌موو كورد تێكۆشان دژی ده‌اگیركه‌ران ده‌كات هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی عه‌فرین و چۆڵ نه‌كردنی جێی شانازییه و ده‌بیت ڕێزی لێ بگیرێت".
لە کۆتاییدا، "محمد عه‌بدوڵڵا"، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئاشکرای کرد: "چۆن به‌ڕۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌ویی كۆبانی سه‌ركه‌وت، به‌هه‌مان ڕۆح عه‌فرینیش سه‌رده‌كه‌وێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هەموو هەرێمەکان تەڤگەری ئازادیی کەمپینێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بە تایبەت پێداویستی پزیشکی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان راده‌گه‌یه‌نین، بانگەوازی بۆ گەلی کورد لە هەر چوارلای کوردستان کرد بە ڕۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە هەر شێوازێک بێت پشتگیری خۆیان بۆ عەفرین دەربڕن".
هـ.هـ