جزیر.. خۆڕاگری گەل لە دژی تیرۆری هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە

سیاسەتی دانانی قیوم و لادانی سەرۆکی شارەوانیەکانی باکوری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بەردەوامە. ئەم جارەش سەرۆکی شارەوانی شاری جزیر لە پۆستەکەی لادراو قایمەقامی ناوچەکە لە شوێنی ئەو دانرا. ناڕەرایەتی گەل بەرامبەر بەم بڕیار بەردەوامە.

بە بڕیاری ڕژێمی تورک، پارێزگاری شاری جزیری باکوری کوردستان، سەرۆکی شارەوانی جزیری لە پۆستەکەی لاداو قیۆمێکی لە شوێنەکەی ئەو دانا. ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتی دانیشتوانی ناوچەکە و لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر چالاکی ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکە، پەرلەمانتارێکی هەدەپە بریندار بوو 4 کەسین دەستگیر کران.

ژێمی تورکی داگیرکەر پۆستی سەرۆکی شارەوانی جزیری، لە محمد زرنگ سەندەوەو و داود سینان ئۆغلۆی قەیمەقامی لە شوێنی ئەو دانا. ئەم هەنگاوە داگیرکەریەی رژێمی تورکیش ناڕەزایەتیەکی زۆری لە گەڵ خۆی هێناو دانیشتوانی شاری جزیر ڕژانە نێو شەقامەکان.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دانانی قیۆم (داود سینان ئۆغلوی قایمەقام) لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی جزیر، دەوری فەرمانگەی سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڵەخانەی ڕیخستنی هەدەپەی ناوچەکە لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانەوە بە توندترین شێوە ئابلوقە درا و لە چەندین شوێنی تر هێزی ئەمنی جیگر کرا.

تیرۆری هێزە ئەمنیەکان

لەم بارەیەوە هەردو ئەندام پەرلەمانی هەدەپەی شاری شرناخ نوران ئیمیر و حەسەن ئوزگونەش و هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر بێریڤان کوتلو و محمد زرنگ و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی شارەکە لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کۆبوونەوە. بەڵام هێزە ئەمنیەکانی ڕژێم بە بەهانەی ئەوەی 'قەدەغەیە' ڕێگایان لە گردبونەوەکە گرت.

کاتێک دانیشتوانی ناوچەکە ویستیان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ساز بکەن هێزە ئەمنیەکان دەوری خەلکەکەیان گرت و هیرشیان کردە سەریان.

پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی تورک بە جۆپ هێرشیان کردە سەر گردبونەوەکە و هەر یەک لە مەسعود ئوچکاش و سەرحەد کوچوک ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و ٢ کەسی تر دەستگیر کران. نوران ئیمیری ئەندام پەرلەمانی هەدەپەش لە سەریەوە بریندار بوو و گەیێنرایە نەخۆشخانە. دوای هێرش و بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەکە، هێزەکانی پۆلیس تورک هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی هەدەپەو دواتر بەردەم باڵەخانەکەیان گرت.

گەل بە دروشمی " ئێمە بە خۆڕاگریی سەردەکەوین" لە دژی تیرۆری پۆلیسی ئاکەپە وەستایەوە. هێزەکانی پۆلیس بۆمبی فرمیسک ڕێژیان بەرکار هێنا و ڕێگریشیان لە ڕۆژنامەنووسان کرد کە هەواڵەکان بگوازنەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە خۆڕاگری لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە بەردەوامە.

ز.ش