جه‌میل بایک: ئاكه‌په‌ له‌ لاوازترین قۆناغی ژیانی خۆیدایه‌ - ٣ -

جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هاوڵاتی باسی پێشهاتەکانى کوردستان و ناوچەکە و دۆخی کورد و پلان و بەرنامەى تێکۆشانی ئەم قۆناغەى بزووتنەوەى ئازادیى کرد.

ماڵپەرەکەمان دوو بەشی چاوپێکەوتنەکەی پێشتر بڵاوکردووەتەو کە لینکی هەردوو بەشەکە لە خوار ئەم بەشەدا دانراون.

 

جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى (ک.ج.ک) له‌ به‌شى سێیه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس لە پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا و سیاسه‌ته‌کانى ئه‌نه‌که‌سه‌ و مه‌به‌سته‌کانى له‌ رۆژئاواى کوردستاندا کرد.

هەروەها زانیارى نوێ له‌سه‌ر دوو ده‌ستگیر کراوه‌که‌ى میت ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" هاوکارى له‌نێوان میت و هه‌واڵگرى پارتیدا هه‌یه‌". باسی گۆشه‌گیریی سەر عه‌بدوڵا ئوجالان ڕێبەری گەلی کورد و هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنی ده‌كات و ده‌ڵێت ''مام جه‌لال سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که‌ بۆ ئازادى رێبه‌رئاپۆ که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کارى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد. ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێکی راسته‌ که‌ پێویسته‌ به‌ نموونه‌ وه‌ربگیردرێت''.

 هاوڵاتى: په‌رله‌مانى عێراق بریاریدا هێزه‌ بیانییه‌کان له‌سه‌ر خاکى عێراق نه‌مێنن، پێتانوایه‌ کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد رێگه‌ نه‌دات هێزه‌کانى تورکیا له‌ناو خاکى هه‌رێمدا بمێننه‌وه‌؟

جه‌میل بایک: بێگومان هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، هه‌ر ده‌وڵه‌تێک ده‌یه‌وێت که‌ هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ سه‌ر خاکى ده‌رکه‌ون. مادام که‌ ئه‌نجوومه‌نه‌کان نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى گه‌لن پێویسته‌ رێز له‌م بڕیاره‌ بگیردرێت. کوردیش پێویسته‌ داوا بکه‌ن هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ سه‌ر خاکه‌که‌یان ده‌ربکه‌ون.

به‌ر له‌ هه‌موو شتێکیش پێویسته‌ داوا بکه‌ن هێزى تورکیا له‌ سه‌ر خاکى کوردان ده‌ربکه‌وێت. ده‌وڵه‌تى تورکیا دوژمنى کورده‌. هێزێک که‌ دوژمنى کورده‌ ئێستا هاتووه‌ و له‌ سه‌ر خاکى کوردستان  به‌ ده‌یان باره‌گاى داناوه‌. ئه‌مانه‌ هێزى داگیرکه‌رن.

 گه‌لى باشوورى کوردستان، ژنان و لاوان به‌ جاران ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه‌ ئه‌نجام داوه‌، داوایان کردووه‌ که‌ له‌شکرى تورک له‌ سه‌ر خاکى باشوورى کوردستان ده‌رکه‌وێت. باریزترین گوزارشت له‌م داواکارییه‌ى گه‌ل گرتنى باره‌گاى ده‌وڵه‌تى تورکیا بوو له‌ لایه‌ن گه‌لى شێلادزێ. PDK ویستى ئه‌مه‌ به‌ پ.ک.ک ه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رهه‌ڵدانى شێلادزێ کاردانه‌وه‌ى خۆڕسکى گه‌ل بوو. سیاسه‌تمه‌داران پێویسته‌ به‌ گوێره‌ى ئیراده‌ى گه‌ل بجۆڵێنه‌وه‌.  هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى PDK به‌رده‌وام بێت، ئه‌م باره‌گایانه‌ هه‌ڵناگیرێن، ناتوانێ هه‌ڵیانگرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش شتێکى مسۆگه‌ره‌ که‌ رۆژێک دێت ئه‌م باره‌گا سه‌ربازییانه‌ له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵده‌گیردرێن. چۆنکه‌ تا ئه‌و کاته‌ى که‌ ئه‌م باره‌گایانه‌ هه‌ڵنه‌گیردرێن، گه‌لى کوردستان هه‌ست به‌ ئازادى ناکات، ناتوانێ بلێى که‌ نیشتمانێکى ئازادم هه‌یه‌. ئارمانجى ئێمه‌ پێویسته‌ بونیادنانى کوردستانێک بێت که‌ له‌ ژێر ئه‌مر و فه‌رمووده‌ى که‌س دا نه‌بێت. هه‌بوون یان نه‌بوونى هێزه‌ بیانییه‌کان پێویسته‌ ته‌نیا گرێدراو به‌ بڕیار و ئیراده‌ى هێزه‌ سیاسییه‌کان نه‌بێت. با بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ریفراندۆمێک بکرێت و بزانین گه‌ل ده‌یه‌وێت ئه‌م هێزه‌ بیانییانه‌ هه‌بن یان نا. ئه‌و کات به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامه‌کانیشى هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیردرێت. شێوازى هه‌ره‌  راست بۆ ده‌ربڕینى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتى ئه‌مه‌یه‌.   

راستییه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ روسیاش ده‌یه‌وێت له‌ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى سوریادا خاوه‌ن کاریگه‌رى بێت.  تورکیا و هه‌ندێک وڵاتى دیکه‌ش هه‌مان سیاسه‌ت له‌ سه‌ر سوریا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌ ئارمانجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانى تورکیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد له‌ داهاتووى سوریادا هیچ پێگه‌یه‌کى سیاسى قازانج نه‌کات

هاوڵاتى: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا باسى له‌وه‌کرد بۆ پارێزگارى له‌ کورد له‌ باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌مێننه‌وه‌ ؟ پێتانوایه‌ مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ سوریا بۆ چ مه‌به‌ستێک ده‌بێت؟

جه‌میل بایک: ته‌نیا مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى که‌ هیچێک له‌ سیاسه‌ت تێناگه‌ین و له‌ ره‌وشى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى ناوین هیچێک نازانن به‌م قسه‌یه‌ى ترامپ بڕوا بکه‌ن.

سێ هۆکارى بنه‌ڕه‌تى بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ باکور-رۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌ ئارادایه‌. یه‌که‌میان ئه‌ویه‌ که‌ ده‌یه‌وێت هه‌بوونى خۆى له‌م هه‌رێمه‌دا  بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له‌ سوریادا به‌ کار بێنێت.

 دووه‌م هۆَکار پته‌وکردنى کاریگه‌رییه‌کانیه‌تى له‌ عێراق، به‌ پشت به‌ستن به‌و هێزه‌ى که‌ له‌ سوریا هه‌یه‌تی. هۆکارى سێهه‌میش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یه‌وێت کاریگه‌رى سیاسى له‌سه‌ر کورد هه‌بێت. هه‌ر سێ هۆکاره‌که‌ش له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانى ئه‌مریکا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوین یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌. روسیاش ده‌وڵه‌تێکه‌ که‌ له‌ بوارى سه‌ربازى و سیاسیدا له‌ سوریا به‌ هێزه‌، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ تاکه‌ هێزى سیاسى و سه‌ربازییه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى ره‌وا له‌ سوریادا مابێته‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ش پشت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌ گه‌ڵ سوریا ده‌به‌ستێت.  وا  ده‌ڵێت که‌ له‌ سه‌ر بانگه‌وازى حکومه‌تى ره‌واى سوریا چۆوه‌ته‌ ناو خاکى ئه‌و  وڵاته‌وه‌.

 بێگومان هه‌رکه‌سه‌و لێکدانه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى بۆ ره‌وایه‌تى و مه‌شروعییه‌ت هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ش راستییه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ روسیاش ده‌یه‌وێت له‌ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى سوریادا خاوه‌ن کاریگه‌رى بێت.  تورکیا و هه‌ندێک وڵاتى دیکه‌ش هه‌مان سیاسه‌ت له‌ سه‌ر سوریا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌ ئارمانجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانى تورکیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد له‌ داهاتووى سوریادا هیچ پێگه‌یه‌کى سیاسى قازانج نه‌کات.

ئه‌مانه‌ ویست و ئارمانجى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانن. به‌ڵام ویست و ئیراده‌ى گه‌لانیش  هه‌یه‌. ئاشکرایه‌ که‌ هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان کاریگه‌رییان له‌ سه‌ر سیاسه‌ت هه‌یه‌. به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و راستییه‌ش ببینین که‌ هه‌موو شتێک به‌ گوێره‌ى ویستى ئه‌وان ناڕاوت، چونکه‌ تا ئه‌و کاته‌ى ئیراده‌ى گه‌لان له‌ به‌رچاو نه‌گیردرێت سه‌قامگیرى سیاسى له‌ سوریادا به‌رقه‌رار نابێت.  سه‌ره‌کى ترینى ئه‌مانه‌ش ئیراده‌ى گه‌لى کورده‌. له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ کورد له‌ بوارى ئایدیۆلۆژى و سیاسیدا کاریگه‌رى له‌ کۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بى و سوریانى هه‌رێمه‌که‌ کردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانى بونیاد ناوه‌. هه‌موو هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان ده‌یانه‌وێت کورد به‌ لاى خۆیاندا بکێشن.

 بێگومان هه‌بوونى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان له‌ سوریا و له‌ رۆژئاوى کوردستان مه‌ترسى بۆ کورد دروست ده‌کات. هه‌ربۆیه‌ تێکۆشانى کورد به‌ قۆناخێکى زۆر ئاڵوزدا تێپه‌ێ‌ ده‌بێت. بێگومان راستییه‌کى رۆژهه‌ڵاتى ناوین و به‌ تایبه‌تیش راستییه‌کى کورد هه‌یه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى به‌بێ تێکۆشان ده‌سته‌به‌ر نابێت.

گه‌لى رۆژئاواى کوردستان نابێت لایه‌نگرى له‌م هێز یان له‌و هێز بکه‌ن. پێویسته‌ کورد و عه‌ره‌ب و ئاسور و سوریان هه‌موو پێکه‌وه‌ له‌ پێناو دیموکراتیزه‌کردنى سوریا و بونیادنانى کوردستانێکى خوه‌سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانى خۆیان چێ‌ بکه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌و هه‌رێمانه‌ى که‌ له‌ ده‌ره‌وى کوردستانن، دیموکراسى هه‌رێمى هه‌بێت. ئه‌گه‌ر دیموکراسیبوونى گشتى و سیسته‌مى دیموکراسى هه‌رێمى له‌ سوریادا بونیاد نه‌نرێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ ئازادى رۆژئاواش نابێت. ئه‌گه‌ر له‌ سوریا و رۆژئاواى کوردستاندا دیموکراسى بونیاد بنرێت، کاریگه‌رى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانیش که‌م ده‌بێته‌وه‌. چۆنکه‌ به‌کاریگه‌رترین رێگا بۆ شکاندن یاخود که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان دیموکراسیبوون و به‌هێزکردنى ئیراده‌ى گه‌لانه‌.

تێکۆشانى سه‌ربازى و سیاسى له‌ رۆژئاواى کوردستاندا کۆتایى پێ نه‌هاتووه‌

تورکیا هه‌موو رۆژێک هه‌ڕه‌شه‌ى داگیرکردنى رۆژئاواى کوردستان و شوێنه‌کانى دى ده‌کات. ته‌نانه‌ت، وه‌ک چۆن له‌ عه‌فریندا، ده‌یه‌وێت له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ داگیرکارییه‌دا هێزه‌کانى ENKSش به‌شدارى پێبکات. ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌ پێناو شکاندنى ئیراده‌ى کوردى ئازاد هه‌موو ئه‌م رێگایانه‌ تاقى ده‌کاته‌وه‌. له‌م دواییانه‌شدا هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانى ENKS له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا چاوپێکه‌وتێکیان ئه‌نجام دا و  رایانگه‌یاند که‌ تورکیا  دژایه‌تى مافى گه‌لى کورد ناکات. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ى ئه‌وان که‌ کاتێکدایه‌ که‌ تورکیا ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ ئێستا به‌شێکى گرنگى رۆژئاواى کوردستانى داگیرکرد و هه‌موو کوردانى له‌وى ئاواره‌ کرد.

ئه‌گه‌ر له‌ رۆژئاواى کوردستاندا، له‌ ژێر چاودێرى هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا و له‌ که‌شێکى سه‌ربه‌ستى  پرۆپاگه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌شدارى بکات. له‌ نێوان کورداندا پێویسته‌ دیموکراسییه‌کى ره‌ها هه‌بێت. پێویسته‌ هه‌موو  پارت  و بزووتنه‌وه‌یه‌کان  خاوه‌نى هه‌ر بیروبۆچوونێکى سیاسیش بن، بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کى ئازادانه‌ کارى رێکخراوه‌یى و سیاسى بکه‌ن. به‌ڵام پێویسته‌ که‌س له‌ رێککه‌وتن هه‌ڵنه‌یه‌ت

هاوڵاتى: ئه‌نه‌که‌سه‌ له‌ناو ئۆپۆزسیۆنى سوریاو هاوپه‌یمانى تورکیادا ماوه‌ته‌وه‌، بۆچونتان چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌نه‌که‌سه‌ که‌ پارتێکى سیاسین له‌ رۆژئاواى کوردستان؟

جه‌میل بایک: ئێمه‌ هه‌موو کاتێک جه‌ختمان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ نه‌ک ته‌نیا ENKS به‌ڵکۆ هه‌رچى هێزى سیاسى هه‌یه‌ بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌کى ئازادانه‌ کارى سیاسى و رێکخستنى بکات. به‌ڵام ئامانجى  ENKS ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى ئازاد کارى سیاسى و رێکخراوه‌یى بکات. به‌رده‌وام له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا و دوژمنانى رۆژئاوا هاوبه‌شى کرد.

 ئه‌مه‌ش بۆ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ له‌ نێوان شۆڕشگێڕانى رۆژئاڤا و ENKSدا کێشه‌ رووبدات.  به‌ڵام وێڕاى ئه‌مه‌ش هه‌میشه‌ ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌بوو که‌ کارى سیاسى و رێکخستنى بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م رێگایه‌یان هه‌ڵنه‌بژارد. ئه‌وه‌نده‌ى ئاگادارین  بۆ ئه‌وه‌ى که‌ کارى سیاسى و رێکخراوه‌یى بکه‌ن ته‌نیا پێویست بوو سه‌رلێدانى فه‌رمى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خوه‌سه‌ر بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سیاسى و ئیدارى بۆ ئه‌منییه‌تى ئه‌وان ئه‌م سه‌رلێدانه‌ى به‌ پێویست ده‌زانی. ENKS بۆ ئه‌وه‌ى که‌ کارى سیاسى و رێکخستنى نه‌کات ئه‌م رێکاره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆژئاواى وه‌کو بیانوو نیشان ده‌دا و سه‌رلێدانى فه‌رمى نه‌ده‌کرد. هه‌ربۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆژئاوا ئه‌و مه‌رجه‌ى خۆشى لابرد. هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانى ENKS نووسینگه‌یان کرده‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ کار کرد، به‌ڵام هه‌ندێکتریان هێشتا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا و دوژمنانى رۆژئاوا دا ده‌جۆڵێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سند ناکرێت.

شۆڕشگێڕانى رۆژئاوا چۆن ده‌توانن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ تورکیا به‌ دوژمنى مافى کورد نازانن بگه‌نه‌ رێککه‌وتن؟ چۆنکه‌ ئه‌م گوتار و بۆچوونه‌ى ئه‌وان دێته‌ ئه‌و واتایه‌ى که‌ رێکه‌وتنیان ناوێت. هه‌موو دونیا دوژمنایه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر  رۆژئاوا و کورد ده‌زانێت. ته‌نانه‌ت ترامپیش که‌ ده‌ڵێیت دۆستى ئه‌ردۆغانم گوتى که‌ تورکیا دوژمنى کوردانه‌.

  مه‌گه‌ر شتێک ماوه‌ که‌ تورکیا دژ به‌ کورد نه‌یکردبێت و ئێستا بیکات بۆ ئه‌وه‌ى دوژمنایه‌تى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لى کورد بسه‌لمێنرێت؟ له‌ به‌رچاوى هه‌مووان هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر باشوورى کوردستان، بۆردمانى ده‌کات، داگیرى ده‌کات، له‌ رۆژئاواى کوردستان، عه‌فرین  و سه‌رێکانى و گرێ سپى داگیرکرد. بۆ ئه‌وه‌ى که‌ کۆبانێ و عه‌فرین یه‌ک نه‌گرن جه‌رابلوسى داگیرکرد. ئه‌گه‌ر ENKS  سیاسه‌تى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا په‌یڕه‌و بکات، چۆن ده‌توانێ له‌ رۆژئاوادا  رێککه‌وتن بکات؟ گوتارى سیاسى ENKS  ره‌وایه‌تى به‌ داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌دات. وادیاره‌ که‌ ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ هه‌رێمى جزیره‌ و دێرک هێرشێکى داگیرکارى ئه‌نجام بدات.  وادیاره‌  ئه‌م گوتارانه‌ى ENKS بۆ ره‌وایه‌تى به‌خشینه‌ به‌ ئه‌و داگیرکارییه‌.

له‌ نێوان ENKS  و هێزى سوریاى دیموکراتدا هه‌ندێک چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام دراون. به‌ڵام هێشتاش هه‌ر QSD  به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌ گوایه‌ ده‌یانخافڵێنێت و نایه‌وێت رێککه‌وتن بکات. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ دوژمنانى گه‌لى کورد ده‌جۆڵینه‌وه‌ و بوونه‌ته‌ به‌شێک له‌ سیاسه‌ته‌کانى ئه‌وان. زۆر زه‌حمه‌ته‌ که‌ هێزێکى گرێدراوى تورکیا بتوانێت له‌ رۆژئاوادا بگات به‌ رێککه‌وتن.  ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت که‌ هه‌موو هێزه‌ کوردییه‌کان، به‌ ENKS  شه‌وه‌، یه‌کبگرن  و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى که‌ دژ به‌ خۆسه‌رى رۆژئاوا و دیموکراتیزه‌بوونى سوریان هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش بگرن. زاته‌ن زۆر هێزى سیاسى کوردى له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خوه‌سه‌ر  کاروخه‌باتى هاوبه‌ش ده‌که‌ن. له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ رۆژئاواى کوردستاندا، له‌ ژێر چاودێرى هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا و له‌ که‌شێکى سه‌ربه‌ستى  پرۆپاگه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌شدارى بکات. له‌ نێوان کورداندا پێویسته‌ دیموکراسییه‌کى ره‌ها هه‌بێت. پێویسته‌ هه‌موو  پارت  و بزووتنه‌وه‌یه‌کان  خاوه‌نى هه‌ر بیروبۆچوونێکى سیاسیش بن، بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کى ئازادانه‌ کارى رێکخراوه‌یى و سیاسى بکه‌ن. به‌ڵام پێویسته‌ که‌س له‌ رێککه‌وتن هه‌ڵنه‌یه‌ت و به‌ دواى ئه‌وه‌وه‌ نه‌بێت که‌ به‌ پاکتاوکردنى هێزه‌ سیاسییه‌کانى دى ده‌سه‌ڵاتى خۆى زاڵ بکات. وادیاره‌ که‌ ENKS  و ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌ستیان له‌م چه‌مکه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌. ئه‌گینا تا ئێستا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى مه‌نتیقى و سازشکارانه‌ى QSD وه‌ڵامێکى ئه‌رێنى یان ده‌دایه‌وه‌.

یه‌کێک له‌ کێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانى ئێران ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد ناتوانن به‌ شێوه‌یه‌کى ئازاد و دیموکراتیک ژیان بکه‌ن. تێکۆشانى گه‌لى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌ پێناو ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى دا تێکۆشانى مافدار و ره‌وایه‌. ئێمه‌ لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین که‌ کۆمارى ئیسلامى دیموکراتیزه‌ ببێت و رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش ببێته‌ خاوه‌ن پێگه‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردنى دیموکراتی

هاوڵاتى: کێشه‌ى کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌ چاره‌سه‌ر نه‌کراوى ماوه‌ته‌وه‌، بۆچونتان له‌سه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران چییه‌ به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ى ئێستادا؟

جه‌میل بایک: بۆچوونى ئێمه‌ وایه‌ که‌ پێویسته‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران دیموکراتیزه‌ ببێت. ئێمه‌ لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین که‌ له‌ هه‌ر وڵاتێکدا کێشه‌ى کورد له‌ سه‌ر بنه‌ماى  ” وڵاتى دیموکراتی، کوردستانى ئازاد “ چاره‌سه‌ر بکرێت. ئێمه‌ چه‌مکى ” نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى “ به‌ بنه‌ما وه‌رده‌گرین. راستترین رێگا بۆ به‌هێزکردنى ئاشتى و دیموکراسى له‌ ئێراندا چه‌مکى ” نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى “ یه‌. له‌ مێژووى ئێراندا چه‌مکى پێکه‌وه‌ژیانى ناسنامه‌ جیاوازه‌کان هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ که‌له‌پورێکى مێژوییه‌. به‌ڵام کاتێک که‌ له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌م دا سیسته‌مى مودێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى فیتنه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى خسته‌ ناو رۆژهه‌ڵاتى ناوین، ئێرانیش که‌وته‌ ژێر کاریگه‌رى ئه‌م چه‌مکه‌وه‌. سیاسه‌تى نه‌ته‌وه‌-ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌ر هه‌موو گه‌لانى ئێران و له‌ سه‌رۆى هه‌مووشیانه‌وه‌ گه‌لى کورد په‌یڕه‌و کرا. له‌ رێگه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته‌وه‌ ویستییان که‌ ناسنامه‌ ئه‌تنیکییه‌ جیاوازه‌کان بسڕنه‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تاى شۆڕشى ئیسلامى ئێراندا زیهنییه‌تى نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستى نه‌بوو.  له‌ گه‌وهه‌رى ئیسلامدا نه‌ته‌وه‌په‌رستى نییه‌. به‌ڵام دواتر له‌ کۆمارى ئیسلامى ئێراندا مه‌یلى نه‌ته‌وه‌په‌رستى گه‌شه‌ى کرد. هه‌روه‌ها به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى که‌ هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان سیاسه‌تى دژ به‌ ئێرانیان هه‌یه‌  ئه‌مه‌یان کرده‌ بیانۆ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دژى کۆمه‌ڵگاى ئێران  سیاسه‌تى نادیموکراتى په‌یڕه‌و بکه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ دیموکراتى بوون تاکه‌ رێگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ى پلانه‌کانیان بوو.  وڵاتان کاتێک ده‌توانن دژایه‌تى ئیمپریالیزم بکه‌ن و له‌ دژى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن که‌ خۆیان دیموکراسییه‌کى راسته‌قینه‌ په‌یڕه‌و بکه‌ن. له‌و بڕوایه‌داین که‌ ئێران له‌ رێگه‌ى دیموکراتى بوونه‌وه‌ ده‌توانێت کێشه‌ ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کانى چاره‌سه‌ر بکات. هه‌موو کاتێکیش جه‌ختمان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى له‌ ئێراندا به‌ شتێکى راست نازانین.

یه‌کێک له‌ کێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانى ئێران ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد ناتوانن به‌ شێوه‌یه‌کى ئازاد و دیموکراتیک ژیان بکه‌ن. تێکۆشانى گه‌لى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌ پێناو ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى دا تێکۆشانى مافدار و ره‌وایه‌. ئێمه‌ لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین که‌ کۆمارى ئیسلامى دیموکراتیزه‌ ببێت و رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش ببێته‌ خاوه‌ن پێگه‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردنى دیموکراتی.  له‌ ئێراندا پارێزگایه‌ک هه‌یه‌ که‌ ناوى پارێزگاى کوردستانه‌. به‌ڵام هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ناگرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م پارێزگاییه‌ هه‌رێمه‌کانى دیکه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش له‌ خۆوه‌ بگرێت و  قۆناخى دیموکراتى بوون  په‌ره‌بستێنێت ئه‌و کاته‌ کێشه‌ى کورد له‌ چوارچێوه‌ى ئێرانێکى دیموکراتى دا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. مێژووى ئێران زه‌مینى ئه‌م شێوازى چاره‌سه‌رییه‌ى تێدا هه‌یه‌.

گه‌لانى ئه‌وروپاش پ.ک.ک وه‌کو رێکخستنێکى تیرۆر نابینن. ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌یان پێ په‌سند نییه‌. ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا ئه‌م راستییانه‌ ده‌بینن و هه‌ر بۆیه‌ له‌ بۆچوونێکى هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پ.ک.ک گۆڕانکارى هاته‌ ئاراوه‌. دادگاى به‌لژیک بڕیارى دا که‌ پ.ک.ک رێکخستنێکى تیرۆریست نییه‌، به‌ڵکو رێکخستنێکى ئۆپۆزیسیۆنه‌ و چه‌کداره‌. ئه‌مه‌ بڕیارێکى ئه‌رێنى بوو

هاوڵاتى: به‌شێک له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌کان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که‌) له‌لیستى تیرۆر ده‌رکرد وه‌ک به‌لجیکاو چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌، پێتانوایه‌ کاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ هه‌موو وڵاتان په‌که‌که‌ له‌ لیستى تیرۆر ده‌ربکات که‌ خه‌بات له‌پێناو کورداندا ده‌کات؟

جه‌میل بایک: راسته‌، ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌کان ناوى پ.ک.ک  یان خسته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا به‌ ه‌‌وَى په‌یوه‌ندییه‌کانیانه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا. بۆ ئه‌وه‌ى تورکیا رازى بکه‌ن، پ.ک.ک یان خسته‌ ناو لیستێکى وه‌هاوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م کاره‌ى ئه‌وان ه‌‌وَکارى سیاسیشى هه‌یه‌. هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌کان ده‌زانن که‌ پ.ک.ک ناکه‌وێته‌ ناو ئه‌و پێناسه‌یه‌ى که‌ ئه‌وان بۆ تیرۆریزم دیاریان کردووه‌. یه‌کێتى ئه‌وروپا  له‌ ساڵى ٢٠٠٢ دا پ.ک.ک ى خسته‌ ناو لیستى تیرۆره‌وه‌.  له‌ ساڵى ٢٠٠٢دا ئێمه‌ هێزه‌کانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى تورکیا کشابووه‌ و قۆناخێکى ئاگربه‌ست له‌ ئارادا بوو. له‌ کاتێکدا که‌ وڵاتانى ئه‌روپا پێویست بوو تورکیا به‌ره‌و چاره‌سه‌رى هانبده‌ن، به‌م کاره‌ى خۆیان بیانوویان دا به‌ ده‌ستى تورکیاوه‌ که‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌رى هه‌نگاو نه‌نێت.  هه‌روه‌ها ره‌نگه‌ له‌و کاته‌دا بۆ به‌هێزتر کردنى ته‌سفیه‌چییه‌کانى ناو  پ.ک.ک ئه‌م  بڕیاره‌یان گرتبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ه‌‌وَکارى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م بڕیاره‌ تێکدانى چاره‌سه‌رى سیاسى کێشه‌ى کورد بوو.

پێمان وایه‌ که‌ ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌ ئاشتیخوازه‌کانى رێبه‌ر ئاپۆ له‌ پێناو چاره‌سه‌رى سیاسى کێشه‌ى کورددا ته‌نگاو بوون. هه‌روه‌ها تێکۆشانى پ.ک.ک یان له‌ دژى داعش به‌ چاوى خۆیان بینی.

 هه‌روه‌ها ئه‌و سیسته‌مه‌یان بینى که‌  رێبازى رێبه‌ر ئاپۆ له‌  رۆژئاواى کوردستاندا بونیادى ناوه‌. له‌ دۆخێکى وه‌ها دا، ئه‌گه‌ر هێشتا هه‌ر ناوى پ. ک.ک له‌ لیستى تیرۆردا  بمێنێته‌وه‌ رووى راسته‌قینه‌ى ئه‌وروپا ئاشکرا ده‌بێت و صمیمى بوونى ئه‌وان ده‌که‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

گه‌لانى ئه‌وروپاش پ.ک.ک وه‌کو رێکخستنێکى تیرۆر نابینن. ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌یان پێ په‌سند نییه‌. ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا ئه‌م راستییانه‌ ده‌بینن و هه‌ر بۆیه‌ له‌ بۆچوونێکى هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پ.ک.ک گۆڕانکارى هاته‌ ئاراوه‌. دادگاى به‌لژیک بڕیارى دا که‌ پ.ک.ک رێکخستنێکى تیرۆریست نییه‌، به‌ڵکو رێکخستنێکى ئۆپۆزیسیۆنه‌ و چه‌کداره‌. ئه‌مه‌ بڕیارێکى ئه‌رێنى بوو.

 تورکیا له‌م بڕیاره‌ زۆر توڕه‌یه‌. پارێزه‌رێکى کورد که‌ ناوى تاهیر ئه‌لچى بوو له‌ که‌ناڵێکى  ته‌له‌فیزیۆنى تورکیادا گوتى که‌ پ.ک.ک رێکخستنێکى تیرۆریستى نییه‌، به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌یه‌کى ئۆپۆزیسیۆنه‌ که‌ تێکۆشانى چه‌کدارى ده‌کات. تاهیر ئه‌لچى له‌ به‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ کوژرا. تورکیا ئه‌گه‌ر بۆى بکرێت ئه‌و دادوه‌ره‌ به‌لژیکیانه‌ش ده‌کوژێت که‌ ئه‌و بڕیاره‌یان له‌سه‌ر پ.ک.ک گرتووه‌.

دوابه‌دواى ئه‌م بڕیاره‌ ئامانجى گه‌لى کورد و دۆستانى گه‌لى کورد ئه‌وه‌یه‌ که‌ کارى زۆرتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پ.ک.ک به‌ ته‌واوى له‌ ناو لیستى رێکخراوه‌ تیرۆریستیه‌کان ده‌ربهێنرێت.

کورد به‌هێزترین لۆبى یان له‌ ناو گه‌لانى ئه‌وروپادا هه‌یه‌. گه‌لانى ئه‌وروپا و هێزه‌ دیموکراسیخوازه‌کان پ.ک.ک وه‌کو رێکخراوێکى ئازادیخواز ده‌بینن. ته‌نانه‌ت پێیان وایه‌ که‌ رێبازى رێبه‌ر ئاپۆ رێبازى رزگارى هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌. هه‌ربۆیه‌ له‌ رێبه‌ر ئاپۆ و پ.ک.ک به‌ خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون. کێشه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌کاندایه‌، پێوانى ده‌وڵه‌ته‌کان ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌وێته‌ نێو ناکۆکییه‌وه‌ ئه‌وا پ.ک.ک له‌ لیستى تیرۆریش ده‌رده‌هێنن. له‌م رووه‌وه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پشتیوانى گه‌لان و هێزه‌ دیموکراسخوازه‌کان وه‌ربگرین. ئه‌گه‌ر ئه‌م پشتیوانییه‌ هه‌بێت، زه‌خت له‌ سه‌ر حکومه‌ته‌کانیش دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر حکوومه‌ته‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى ره‌سمى ئه‌م کاره‌ نه‌که‌ن، لانى که‌م ئێدى پشتیوانى ده‌وڵه‌تى تورکیا ناکه‌ن. ده‌وڵه‌ته‌کان به‌ گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه‌ى که‌ له‌ رۆژئاوا به‌ شاهین جیلۆ ده‌ڵێین ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم، ئه‌وانه‌ى که‌ په‌سنى شه‌ڕوانانى YPG ده‌ده‌ن، ئه‌و شه‌رڤانانه‌ى که‌ له‌ سه‌ر رێبازى رێبه‌ر ئاپۆ شه‌ێ‌ ده‌که‌ن، کاتێک که‌ باس دێته‌ سه‌ر پ.ک.ک بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى  پ.ک.ک بڕیارى کوشتن وه‌رده‌گرن و  هه‌ر که‌سێک بیانگرێت خه‌ڵاتى ده‌که‌ن. هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ گرنگییه‌کى ئه‌وتۆ ناده‌ینه‌ لیستى ده‌وڵه‌ته‌کان. گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى پشتیوانى گه‌لان و هێزه‌ دیموکراسخوازه‌کان په‌ره‌ به‌ تێکۆشان بده‌ین.

هه‌موو گوتنه‌کانى ئه‌وان هێشتا نه‌دراوه‌ به‌ چاپه‌مه‌نی. ئه‌و دوو سیخوڕه‌ى میت سه‌باره‌ت به‌  YNK  و PDKش قسه‌یان کردووه‌.  ئاراسته‌ى قسه‌کانیان به‌ گشتى به‌م شێوه‌یه‌یه‌:”PDK به‌ گوێره‌ى پێویست یارمه‌تى ده‌دات  و  هاوکاریمان ده‌کات به‌ڵام  YNK  زۆر هاوکاریمان ناکات. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئیستیخباراتیPDK باشه‌، له‌ نێو ئیستیخباراتى YNK  شدا هه‌ندێک که‌س به‌ شێوه‌یه‌کى شاراوه‌ هاوکاریمان ده‌که‌ن و هه‌ندێک زانیارییان لێ وه‌رده‌گرین.

هاوڵاتى: چاره‌نوسى ئه‌و دوو گیراوه‌ى میت لاى پارتى کرێکاران به‌ چى گه‌یشتووه‌؟ ئایا هیچ دانپیانانێکى نوێیان هه‌بووه‌ له‌ تێوه‌گلانى حزبه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌ هاوکارى میتى تورکیان کردبێت؟

جه‌میل بایک: راى گشتى له‌ دانپێدانانه‌کانى گیراوه‌کانى میت ئاگاداره‌. هه‌موو گوتنه‌کانى ئه‌وان هێشتا نه‌دراوه‌ به‌ چاپه‌مه‌نی. ئه‌و دوو سیخوڕه‌ى میت سه‌باره‌ت به‌  YNK  و PDKش قسه‌یان کردووه‌.  ئاراسته‌ى قسه‌کانیان به‌ گشتى به‌م شێوه‌یه‌یه‌:”PDK به‌ گوێره‌ى پێویست یارمه‌تى ده‌دات  و  هاوکاریمان ده‌کات به‌ڵام  YNK  زۆر هاوکاریمان ناکات. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئیستیخباراتیPDK باشه‌، له‌ نێو ئیستیخباراتى YNK  شدا هه‌ندێک که‌س به‌ شێوه‌یه‌کى شاراوه‌ هاوکاریمان ده‌که‌ن و هه‌ندێک زانیارییان لێ وه‌رده‌گرین.

 کۆنسۆلخانه‌ى هه‌ولێر له‌ هه‌مانکاتدا وه‌ک بڕیارگه‌یکى میت کار ده‌کات “. دیار نییه‌ ئه‌م قسانه‌ى ئه‌وان چه‌نده‌ راستن. هه‌روه‌ها گوتوویانه‌ که‌ به‌رپرسى دۆسیه‌ى پ.ک.ک له‌ نێو ئیستیخباراتى PDKدا په‌یوه‌ندییه‌کى  زۆر باش و توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ میت هه‌یه‌.

ئه‌و دوو گیراوه‌ى میت گوتوویانه‌ که‌ ئیستیخباراتى YNK  زۆر هاوکارییان ناکات. به‌ڵام ئێستا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ چ ئاستێکدان نازانین. چونکه‌ ده‌گوترێت که‌ میت له‌ هه‌رێمى  YNK  شدا خه‌باتى خۆى چێ‌ کردۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ چه‌نده‌ راسته‌، چه‌نده‌ درۆیه‌، ئێمه‌ نازانین. به‌ڵام ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ له‌ هه‌ندێک له‌و هێرشانه‌ى که‌ کراونه‌ته‌ سه‌ر قه‌ندیل  له‌ سه‌ر جێى بۆردمانه‌که‌ زانیارى هه‌رێمى هه‌بووه‌. گومان له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ هه‌ندێک که‌سى نێو ئیستیخباراتى YNK  رێنیشانده‌ر بووبێتن بۆ ئه‌م هێرشانه‌.  وا مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌م که‌سانه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ى که‌ ئیستیخباراتى  YNK  ئاگاى  لێیان هه‌بووبێت که‌وتوونه‌ته‌ نێو ئه‌م تۆڕه‌ سیخوڕییه‌ى میته‌وه‌ و ئه‌م کارانه‌یان کردبێت.

له‌م بواره‌دا پێویسته‌ مافى خوالێخۆشبوو مام جه‌لال نه‌خوه‌ین. مام جه‌لال سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که‌ بۆ ئازادى رێبه‌رئاپۆ که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کارى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد.

هاوڵاتى: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان( رێبه‌ر ئاپۆ) له‌زیندانى ئیمرالیدایه‌و به‌رپرسانى تورکیا ئاماده‌ نین پارێزه‌ره‌کانیشى بیبینن، کاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان(باشورى کوردستان) داواى ئازادکردنى بکه‌ن؟

جه‌میل بایک: 22 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌سیربوونى رێبه‌ر ئاپۆدا تێده‌په‌ڕێت. سه‌پاندنى گۆشه‌گیرى و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى گرانى 22 ساڵه‌ به‌ سه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورددا بابه‌تێک نییه‌ که‌ ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ پ.ک.ک  و گه‌لى باکور و باشور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌بێت.

 گه‌لى هه‌ر چوار به‌شى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ر ئاپۆ زۆر وشیار و هه‌ستیارن و لێى به‌ خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون. لێره‌دا سوپاس و پێزانینى خۆم بۆ گه‌لى هه‌ر چوار به‌شى کوردستان ده‌نێرم.

به‌ڵام ناتوانم بڵێم که‌ پارته‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان له‌ هه‌مان ئاستى گه‌لدا خاوه‌ن وشیارى و هه‌ستیارین. کاتێک که‌ رێبه‌رێکى کورد تووشى دۆخێکى وه‌ها هات، مه‌گه‌ر شیاوه‌ که‌ هه‌ڵوێستى پارته‌ سیاسیه‌کانى کورد به‌م شێوه‌یه‌ بێت؟  هه‌ڵوێستى ئێستاى پارته‌ سیاسیه‌کانى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ گۆشه‌گیرکردنى رێبه‌رئاپۆ مایه‌ى په‌سند نییه‌.

 له‌م بواره‌دا پێویسته‌ مافى خوالێخۆشبوو مام جه‌لال نه‌خوه‌ین. مام جه‌لال سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که‌ بۆ ئازادى رێبه‌رئاپۆ که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کارى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد. ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێک راسته‌ که‌ پێویسته‌ به‌ نموونه‌ وه‌ربگیردرێت.

هه‌ر پارتى و بزووتنه‌وه‌یه‌کى سیاسى که‌ له‌ رێبه‌ر ئاپۆ به‌ خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وێت له‌به‌رده‌م  دادگاى مێژوودا دادگایى ده‌کرێت و به‌ به‌رپرسیار له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت. خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وتن له‌ رێبه‌ر ئاپۆ دێته‌ واتاى به‌شداربوون له‌و زه‌خت و گۆشه‌گیرییه‌ تونده‌ى که‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌.

 ئه‌گه‌ر هه‌ر رێبه‌رێکى سیاسى کورد تووشى نزیکبوونێکى له‌و شێوه‌یه‌ هاتبایه‌، هه‌ر جۆره‌ بیر و بۆچوونێکى سیاسیشى هه‌بایه‌، ئێمه‌ لێى به‌ خاوه‌ن ده‌رده‌که‌وتین. شتێکى وه‌ها بۆ هه‌ر رێبه‌رێکى سیاسى کورد رووبدات ئێمه‌ لێى به‌ خاوه‌ن ده‌رده‌که‌وین. پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان و هه‌موو هێزه‌ دیموکراسییه‌کانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بێت. له‌ یه‌کدى خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وتن یه‌کێک له‌ ه‌‌وَکاره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانى لاوازبوونى کورده‌ له‌ گۆڕه‌پانى سیاسه‌تى هه‌رێمى و نێونه‌ته‌وه‌ییدا. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵه‌یانه‌ ده‌بنه‌ ه‌‌وَى ئه‌وه‌ى که‌ کورد له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنه‌کانیدا لاواز بێت. هیوادارین که‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کانى کورد و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى ده‌ست له‌م هه‌ڵوێسته‌ ناه‌‌وَشیارانه‌ هه‌ڵبگرن. چونکه‌ هه‌ڵوێستێکى ه‌‌وَشیارانه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى شانازى و هێز بۆیان.

سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ر ئاپۆ په‌یامى من بۆ هه‌موو گه‌لى کورد ئه‌مه‌یه‌: ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى بۆ هه‌موو کوردان تێکۆشان ده‌کات. دڵى ئه‌و بۆ هه‌موو گه‌لى کوردستان لێده‌دات و مێشکیشى هه‌ر له‌ پێناو ئازادى گه‌لدا کار ده‌کات. دڵى ئه‌و بۆته‌ جێگایه‌ک بۆ گه‌لى هه‌ر چوار به‌شى کوردستان، بۆ گه‌نجان، بۆ ژنان. هه‌ربۆیه‌ خاوه‌نده‌رکه‌وتنى ئه‌وان له‌ رێبه‌رئاپۆ دێته‌ واتاى ئه‌وه‌ى که‌ له‌ خۆیان خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌فته‌یه‌ک زیاتر به‌سه‌ریدا تێپه‌ر بووه‌، به‌ڵام به‌ بۆنه‌ى رۆژى 8ى ئاداره‌وه‌ پیرۆزبایى خۆم پێشکه‌ش ده‌که‌م. ژنى کورد بۆته‌ پێشه‌نگى تێکۆشانى ئازادیخوازى هه‌موو ژنانى جیهان. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مى ره‌نج و تیکۆشانى رێبه‌ر ئاپۆیه‌. هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ژنانى کورد زۆرتر له‌ جاران له‌ رێبه‌ر ئاپۆ به‌ خاوه‌ن ده‌رکه‌ون. ئه‌م خاوه‌نداریه‌ش هه‌یه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ جارێکى دى رۆژى تێکۆشان و ئازادى ژنان، رۆژى 8ى ئادار له‌ هه‌موو ژنان پیرۆز ده‌که‌م. هه‌روه‌ها له‌ ئێستاوه‌ به‌ بۆنه‌ نزیکبوونه‌وه‌مان له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز پیرۆزبایى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م. به‌ بڕوایه‌ى که‌ له‌ 8ى ئادار و نه‌ورۆزکانى داهاتوودا گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌ر چواربه‌شى کوردستان ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى بونیاد ده‌نێت، هیوادارم که‌ له‌ 8ى ئادار و نه‌ورۆزه‌کانى داهاتوودا ئه‌م جه‌ژنانه‌ پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ  له‌ کوردستانێکى ئازاددا پیرۆز بکه‌ین .

ف.ق