جوودی: هێرشی داگیرکەری بەردەوامی پیلانگێڕیە

لالەشین چوودی فەرماندە لە یەژاستار ڕایگەیاند، هێرشی سەر باکووری سوریا بەردەوامی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتە.

لالەشین جوودی فەرماندە لە یەژاستار شیکردنەوەی بۆ پیلانگێڕی ١٥ی شوبات کرد.

جوودی ڕایگەیاند، لە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا بە دیلگرتنی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان، هەوڵیاندا کۆمەڵگا بخەنە ناو بۆشاییەکی گەورەوە و وتی، "بە تایبەتی هەوڵیاندا لەناو گەلی کورد و تورکدا تێکدەری و مڵملانێ و شەڕ دروستبکەن و یەکتری لەناوببەن. بەو شێوەیە هەوڵیاندا شەڕێک دروست بکەن کە لە هەموو جیهان بڵاوببێتەوە. هێزە کاپیتالیست و ئیمپریالیستەکان، هەوڵیاندا لە نێوان کۆمەڵگاکاندا شەڕ دروست بکەن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە سیستمەکەیان بدەن."

'کەسانی وەک ڕێبەر ئاپۆ هەزار ساڵ جارێک دروست دەبن'

لالەشین جوودی باسی ئەوەشی کرد، ماوەیەک دەیانوت کوردمان تەواو کردووە یان چیمەنتۆمان لەسەریان ڕشتووە. بەم پیلانگێڕیە هەوڵیاندا کورد بگەڕێننەوە بۆ سەد ساڵ لەمەوبەر. هۆکارەکەش ئەوەیە لەم سەردەمەدا ڕێبەر کەمن. زوو بە زوو دروست نابن. مرۆڤی وەک ڕێبەر ئاپۆ هەزار ساڵ جارێک دروست دەبن. لەبەرئەوە هیوای گەلی کورد و گەلانی تر بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بە بۆچوونەکانی هەموو کۆمەڵگا، گەلانی ژێردەستە و مرۆڤایەتی خستووەتە ناوخۆی. بێگۆمان ئەو هێزانە بە ئامانجەکانیان نەگەیشتن. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە گۆڕینی پارادیگما و بە بەرگرینامەکەی پیلانگێڕیەکەی پووچەڵکردەوە. پارادیگمای نوێ ئێدی لە ناو گەلی کورددا بڵاوبووەوە و لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەردوونی بوو."

جوودی لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، هێرشی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ سەر ڕۆژئاوا، هێرشی دژی فەلسەفە، بۆچوون و سیستمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بوو و وتی، "ئەگەر لە جێگایەک کورد و کوردستان هەبێت، یان کۆمەڵگابوون هەبێت، ئەگەر کۆمەڵگا بەیەکەوە بە یەکسانی دەژین و لەدژی یەکتری ڕاناوەستن، ئەوە مەترسیە بۆ سەر سیستمی داگیرکەر. ئەو سیستمەی ڕێبەر ئاپۆ دروستی کرد لەدژی سیستمی کاپیتالیست کە ئێستا لە جیهان سەردەستە، سیستمێکی جێگرەوەیە. هۆکاری ئەو هێرشانەی لە ئێستادا لە باکوور ، باشوور و ڕۆژئاوا ئەنجامدەدرێت لەوەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو هێرشانە، هێرشی قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کوردە. ئامانجی هێرشەکان ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە ناو گێژاوێک. بەو هۆیەوە سەرەتا گەلی کورد و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لەدژی هێزە پیلانگێڕەکان هەستنە سەرپێ و بووەستنەوە."

ف.ق