جڤاکی ئیسلامیی کوردستان: هەڵدانەوەی گۆڕی گەریلاکانی شەرمەزارکرد
جڤاکی ئیسلامیی کوردستان، سەبارەت بە هەڵدانەوەی گۆڕی شەهیدان لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کردەوەیەی شەرمەزارکرد.
جڤاکی ئیسلامیی کوردستان، سەبارەت بە هەڵدانەوەی گۆڕی شەهیدان لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کردەوەیەی شەرمەزارکرد.
ئەمڕۆ جڤاکی ئیسلامی کوردستان، لە بەیاننەمەیەکدا ڕایگەیاند، کە هێرشی حکومەتی ئاکەپە بۆ سەر گۆڕی شەهیدان لە مەزرگەکانی گارزان و گمگم کردەوەیەکە کە لە سەردەمی جاهلییەتدا ماوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەردۆغان و دەوروبەرییەکانی جیهانی ئیسلامییان کردووەتە دەریاچەی خوێن، ئەوان لە داعشیش مەترسیدارترن، تا ئەو ئاستەی کە هێرش دەکەنە سەر مرۆڤی مردوو، ئەوەی ئەردۆغان و دەوروبەرییەکانی ئەنجامی دەدەن، ئەبو جەهل، نەمرود، فیرعەون و کافرەکانیش نایکەن.
هەروەها هاتووە: بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو کردەوەیەدا بەواتای پشتگیریکردنییەتی، ئەوانەی لە بەرامبەری ئەو تاوانەدا بێدەنگ دەمێننەوە دەبێت گومان لە ئسیلامی بوونیان و باوەڕیان بە اللە بکرێت.
لە کۆتاییشدا جڤاکی ئیسلامیی کوردستان بانگەوازیی خەڵکی کردووە، کە لە هەر شوێنێک زوڵم و ستەم هەبێت دەبێت دژی تێکۆشان ئەنجام بدرێت، خوا تێکۆشان لە دژی ئەو ستەمکارانەی بە نسیبی ئێوە کردووە، ڕاگەیەندراوەکە بە نووسینی دروشمی "دۆزەخ بۆ ستەمکاران" کۆتایی پێهاتووە.