جگە لە کشانەوەی داگیرکەران هیچ بژاردەیەکی تر قبوڵ ناکرێت

کەجەکە ڕایگەیاند، پێویستە لە ئەنجامی کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان ئاگربەست بکرێت. بەرخۆدێران و ڕای گشتی جگە لە کشانەوەی داگیرکەران، هیچ ڕێگەیەکی دیکە قبوڵ ناکەن.

هاوسەرۆکایەتی دستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی هەوڵەکانی داگیرکەری تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەو ڕێککەوتنەی کە کراوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەندراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"کورد، عەرەب، سوریان و هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەنجامی تێکۆشانێکدا لەدژی چەتەکانی وەک ئەلنوسرە و داعش، سیستمێکی دیموکراتیکی ئازادیان دروستکرد کە بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە نمونەیەک. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە لە دژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن پەیڕەودەکات، لە سەرەتاوە دژایەتی ئەو سیستمەی کرد. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە سەرەتادا پشتگیری لە هێرشەکانی گروپە چەتەکانی وەک ئەلنوسرە و داعش دەکرد، بەڵام کە بینیتان ئەو چەتانە تێکشکان، ڕاستەوخۆ دەستی بە هێرش کرد. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە کە بینی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دیموکراسی خۆجێیی گەش دەبێت، کورد دەبێتە خاوەنی پێگەی خۆی، لە سەر بناغەی دیموکراتبوونی سوریا سیاستمی قڕکەری فاشیستی ئەوان لەناودەچێت، لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد.

بەرخۆدانی دژی داگیرکەری پشتگیریەکی بەدەستهێنا کە هیچ بزوتنەوەیەکی بەرخۆدان بەدەستی نەهێناوە

لەدژی ئەم هێرشە داگیرکەریە  کە هەموو جورە چەکێکی قوڕس بەکاردەهێنرێت، بەرخۆدانێک بەڕێوەبرا کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە هیچ شێوەیەک بیریشیان لێنەدەکردەوە. گەلانی جیهان و ڕای گشتی دیموکراتیک لەدژی داگیرکەری هەستا سەر پێ و لە تەنیشت بەرخۆدانەکە جێی خۆیان گرت. گەلی کورد و هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە چوار پارچە بە گیانێکی نەتەوەیی لەدژی داگیرکەری هەستانە سەر پێ. بێجگە لە قەتەر هەموو وڵاتانی عەرەب و گەلی عەرەبیش بە شێوەیەکی ئاشکرا لەدژی داگیرکەریی هەڵوێستیان دەربڕی. وڵاتانی ئەوروپاش لەدژی داگیرکەری وەستانەوە و داوایان کرد سوپای تورک و چەتەکانی کۆتایی بە داگیرکەری بهێنن. لە ئەمریکا جگە لە بەڕێوەبەری ترەمپ هەموو هێزە سیاسیەکان و ئۆرگانە کاریگەریەکانی دەوڵەت و ڕای گشتی لەدژی داگیرکەری هەڵوێستیان نیشان دا. فشار لە حکومەتەکی ترەمپ دەکەن. لە مێژوودا هیچ کاتێک دەوڵەتی تورک ئەوەندە بە تەنها نەماوەتەوە. بەرخۆدانی دژی داگیرکەری پشتگیریەکی بەدەستهێنا کە لەم سەدەیەدا هیچ بزوتنەوەیەکی بەرخۆدان بەدەستی نەهێناوە. پشتگیری گەلان و ڕای گشتی دیموکراتیکی بەدەست هێنا. داگیرکەری تورک بە پۆزسیۆنی ناحەق و ناڕەوا لە سەرەتاوە مەحکومی تێکچوونە. گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژئاوای سوریا لە دۆخێکدان کە نزیکی سەرکەوتنن.

بەرخۆدان پیلانگێڕی ترەمپ و ئەردۆغانی هەڵوەشاندەوە

بەرخۆدانی گەورە و مۆڕال و ڕەوا کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت، توانی پیلانگێڕی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەردۆغانی دوژمنی گەلی کورد هەڵوەشێنێتەوە. بەرخۆدان، فشاری گەلان و ڕایا گشتی دیموکراتیک، سەرۆکی ئەمریکای خستووەتە دۆخێکەوە کە رێگەی بە داگیرکەری ئەردۆغان داوە، لە مێژوودا بە هیچ سەرۆکێک نەکراوە. هەروەها سیاسەتی سەرۆکی فاشیستەکان ئەردۆغان – باخچەلی کەوتوونەتە ناو سیاسەتی تێکچوون و دیپلۆماسی کە ناتوانن خۆیانی لێ دەرباس بکەن کە لە مێژووی تورکیادا شتێکی بەم شێوەیە بە سەر هیچ کەسێکدا نەهاتووە.

بەڕێوەبەریی تڕەمپ بۆ ئەوەی لەم دۆخە خۆی ڕزگار بکات، بە ئاگربەست هەوڵیدا شەڕەکە رابگرێت. لەبارەی بەرخۆدانی قەسەدە و پشتگیری لە بەرخۆدانەکە، ئەگەر هێرشی دەوڵەتی تورک کە هەموو شتێک بۆردومان دەکات، خەڵکی مەدەنی دەکوژێت، بە سەدان کەس بریندار دەکات ڕانەگیرێت، تڕەمپیش هیچ نەبێت بە ئەندازەی ئەردۆغان ڕسوا دەکرێت و تووشی گۆشەگیری دەبووەوە. لەم دۆخەدا هەم ئەمریکا و هەم تورکیا پێویستیان بە ئاگربەست بینی. بەم شێوەیە بە هۆی بەرخۆدانی شەرڤانان و پشتگیری گەلانی جیهان هەوڵیاندا خۆیان لەم دۆخە ڕزگار بکەن.

جگە لە کشانەوەی داگیرکەران هیچ بژاردەیەکی دیکە قبوڵ ناکرێت

لە گەڵ پەسەندکردنی تڕەمپ، بۆ ئەوەی ناحەقی هێرشەکانی داگیرکەری ئەردۆغانی دوژمنی کورد پیشان بدرێت، وا دەردەکەوێت بەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاگربەستەکەی قبوڵ کردبێت. لەبەرئەوەی هێرشی داگیرکەری و تاوانی دژی مرۆڤایەتیە. پێویستە ئەم ئاگربەستە ڕەوایەتی بە داگیرکەری نەدات، پێویستە هێزە داگیرکەرەکان بکشێنەوە. لەبەرئەوەی بەرخۆدێر و گەلانی جیهان  و ڕای گشتی داوا دەکەن هێرشە داگیرکەرەکان ڕابگیرێن و داگیرکەران بە تەواوی بکشێنەوە. بەو هۆیەوە بەرخۆدێران و ڕای گشتی دیموکراتیک جگە لە کشانەوەی داگیرکەران، هیچ بژاردەیەکی دیکە قبوڵ ناکەن.

ئەگەر ئاگربەست ببێتە هۆی کۆتاییهاتن بە داگیرکەری، ئەو کاتە واتادار دەبێت

ئەو هەرێمانەی بوونەتە ئامانجی هێرشەکان، بەر لە هێرشە داگیرکەریەکان ئارامترین هەرێمی سوریا بوون. بەو هۆیەوە پێویستە بۆ ئارامی و ئاسایش هێزە داگیرکەرەکان بکشێنەوە. دوای سەردانی شاندی ئەمریکی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی تورک، بە شێوەیەکی سەیر داواکرا قەسەدە بکشێتەوە کە ئەوەش ڕەوایەتی بە داگیرکەری دەدات. لەبەر ئەوە مادەکانی ڕێککەوتنەکە کە شاندی ئەمریکی ئاشکرایکرد، بێجگە لە ئاگربەست لە ڕووی سیاسی و ئەخلاقیەوە ڕەوا نین. هێزی شەڕی قێزەونی ئاکەپە – مەهەپە دوای ئاگربەستەکەش هێرشیان کرد کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئاگربەست بۆ ڕزگارکرنی ئەردۆغان و ترەمپە کە لە دۆخێکی تەنگەتاو دان. ئەردۆغانی فاشیست کە دوژمنی گەلی کوردە، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان ئامانجی سەرەتایی خۆیان پێکاوە و ئەگەر داگیرکەریەکەیان قبوڵ نەکرێت، هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە. بەم شێوەیە ئامانجەکەی ئاشکرا کرد. بەو هۆیەوە پێویستە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەلانی جیهان و ڕای گشتی دیموکراتیک هەڵوێستیان سست نەکەن. تا داگیرکەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەکشێنەوە پێویستە لە سەر بەرخۆدانەکەیان بەردەوام بن. ئەگەر ئاگربەست وەک پڕۆسەیەک بۆ کشانەوەی داگیرکەران بێت، ئەو کاتە ئاگربەست واتادار دەبێت.

نابێت تاوانی دەوڵەتی تورک لەدژی مرۆڤایەتی فەرامۆش بکرێت

نابێت تاوانی دەوڵەتی تورک لەدژی مرۆڤایەتی فەرامۆش بکرێت. دەوڵەتی تورکی چەکی قەدەغەکراو کە بە فڕۆکە لەدژی هەرێمی پاراستنی میدیا بەکار دەهێنێت، لە باکوور و ڕژهەڵاتی سوریاش بەکاردەهێنێت. بەو هۆیەوە گەلانی جیهان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێویستە لێپرسینەوە لە سەرۆکی شەڕی قێزەون ئەردۆغان و بەرپرسانی دیکە بکەن. بە پێچەوانەوە ڕێگە بە تاوانی دیکەی مڕۆڤایەتی دەدرێت و ژیانی ئاشتیانە و ئارامی مڕۆڤایەتی لە ئێستاوە دەکەوێتە مەترسیەکی گەورەوە.

پێویستە هەوڵ بۆ یەکیەتی دیموکراتیکی سوریا بدرێت

هێرشەکان جارێکیتر دەریخست، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر یەکیەتی خاکی سوریا. دەوڵەتی تورک بەو ناوچانەی کە داگیری دەکات، هەوڵ دەدات کاریگەری لە سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا دروست بکات. بەو هۆیەوە لەدژی بڵاوبوونەوەی سەربازانی سوپای سوریایە لە سەر سنورەکان کە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و حکومەتی سوریادا هاتوونەتە سنورەکان. پیویستە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووسیا، ئەمریکا و یەکیەتی ئەوروپا لەدژی پلانەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت و پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەوڵەتی سوریا بکەن. بەر لە هەموو شتێک بۆ ئارامی سیاسی بە شێوەیەکی ئاشتیانە، دیموکراستی و یەکیەتی سوریا، هەڵوێستێکی بەو شێوەیە پێویستە. بێگۆمان پێویستە گەلانی جیهان و ڕای گشتی دیموکراتیک لەبەرامبەر هەڵوێستی دەوڵەتی تورک لەدژی یەکیەتی دیموکراتیکی سوریا، هەڵوێست نیشان بدەن و هەوڵی یەکیەتی دیموکراتیکی سوریا و ئاشتی بدەن.

تێکۆشانی دژی داگیرکەری پێویستە بەهێز ببێت

بۆ ڕاگرتنت ئەم شەڕە قێزەونە ئاگربەست گرنگە. پێویستە ئاگربەست ببێتە سەرەتای پرۆسەی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری کە بەم شەڕە ئاشتی و ئارامی  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناو دەبرێت. ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، ئاگربەست تەنها بۆ کەمکردنی فشاری ڕای گشتی دیموکراتیک و گەلان دەبێت، هەروەها بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکەری و "ناوچەی ئارام" دەبێت کە دەوترێت، پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون.

ئەگەر ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، کۆتایی بە داگیرکەری سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بهێنن و هێزەکانی داگیرکەر بە تەواوی بکشێننەوە و ئەو کاتە ئاگربەست ئامانجی خۆی دەپێکێ. بەو هۆیەوە زۆر گرنگە ڕای گشتی دیموکرات، هێزە سیاسیەکان و دەوڵەتانی جیهان، کۆمکاری عەرەبی، گەلانی سوریا و گەلەکەمان لە چار پارچەی کوردستان لە سەر هەڵوێستەکانیان بەردەوام بن و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدان بەردەوامی پێبدەن. ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو ئەو هیزانە هەیە بۆ دروستکردنی سیستمێکی دیموکرات لە سەر بناغەی ئاشتی و ئارامی لە هەموو سوریا و بە تایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بووەتە ئامانجی داگیرکەری تێکۆشان بەهێز بکەن.

بەرخۆدانی بەشەرەفی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە لەدژی هێرشەکان بووە هۆی ئەوەی ئاگربەست رابگەیەنرێت. ئێمە لەم بروایەداین بەرخۆدان کۆتایی بە داگیرکەری دەهێنێت. لە سەر بناغەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکیەتی دیموکراتیکی سوریا دروست دەبێت. بە ڕێزەوە یادی شەهیدە قاڕەمانەکانی بەرخۆدان دەکەینەوە و هێوا سەرکەوتن بۆ بەرخۆدێرەکان دەخوازین.

ف.ق