جۆله‌مێرگییه‌كان گوێ به قه‌ده‌غه‌كاریی ده‌وڵه‌ت ناده‌ن و ڕوو له كوێستانه‌كان ده‌كه‌ن
جۆله‌مێرگییه‌كان قه‌ده‌غه‌كاریی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان پشتگوێ خست و به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان، ڕوویان له كوێستانه‌كان كرد.
جۆله‌مێرگییه‌كان قه‌ده‌غه‌كاریی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان پشتگوێ خست و به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان، ڕوویان له كوێستانه‌كان كرد.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی، ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێكاری توند و سه‌ختی گرته‌به‌ر و شه‌ڕی سه‌ختی بۆ خۆی كرده بیانوو و به ناوی «هه‌رێمی ئاسایشی تایبه‌ت» هاتووچۆی سه‌دان كوێستان و ناوچه‌ی شاخاوی له هاوڵاتیان قه‌ده‌غه كرد. به‌م هۆیه‌وه له جۆله‌مێرگ و هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان ڕێگه به كوردان نادرێت بچنه كوێستانه‌كان. سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی ئه‌و هه‌رێمه، ئاژه‌ڵدارییه. له ڕێی قه‌ده‌غه‌كارییه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له‌ناوبه‌رێت.
هه‌موو مانگێك له‌ژێر ناوی «هه‌رێمی ئاسایشی تایبه‌ت» هاتووچۆ له ده‌یان هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كرێت. والییه‌تی توركیا له جۆله‌مێرگ هاتووچۆی له ٣٠ ده‌ڤه‌ری ناوچه‌كانی چه‌لێ، شه‌مزینان و گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ قه‌ده‌غه كردووه و ئه‌و ناوچانه‌ی وه‌ك «هه‌رێمی ئاسایشی تایبه‌ت» ڕاگه‌یاندووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به هاتنی به‌هار، كاتی چوون بۆ كوێستانه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
جۆله‌مێرگ شارێكه له‌سه‌ر سنوور هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام ده‌روازه‌سنوورییه‌كانی به‌ڕووی بازرگانیدا گیراون و ڕێگه نادرێت خه‌ڵكی جۆله‌مێرگ بازرگانی بكه‌ن. به‌م گه‌مارۆئابوورییه ده‌یانه‌وێت زه‌خت بخه‌نه سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه و ناچاریان بكه‌ن كۆچ بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، جۆله‌مێرگییه‌كان به هێزی خۆیان و ئابووریی خۆیان خۆڕاده‌گرن. به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوله‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بن، درێژه به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار به‌ره‌كه‌ت له چیا، ده‌شت و كوێستانه‌كانی جۆله‌مێرگ زێده بوو. هاوڵاتیانی جۆله‌مێرگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕه‌كانی خۆیان ڕوو له كوێستانه‌كان ده‌كه‌ن. هاوشێوه‌ی هه‌زاران ساڵی ڕابردوو، گوندنشینان ڕوو ده‌كه‌نه به‌رچه‌لان و كوێستانه‌كانی دیكه. ئه‌وان ٤ یان ٥ مانگ لێره ده‌مێننه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا په‌نیر، ماست، قه‌یماغ و ڕۆنه‌كه‌ره دروست ده‌كه‌ن. به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه له هاویندا ده‌فرۆشرێن. ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه بۆ وه‌رزی زستان هه‌ڵیده‌گرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنان گیا و سه‌وزه هه‌م بۆ خواردن و هه‌م بۆ ده‌رمان كۆده‌كه‌نه‌وه.
«ئێمه گوێ به قه‌ده‌غه ناده‌ین»
گوندنشینان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌یان كرد و ده‌ستنیشانیان كرد كه جگه له چوون بۆ كوێستانه‌كان هچ چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نییه.
«گوتیان كه له به‌هاردا قه‌ده‌غه‌ی چوونه كوێستانه‌كان كۆتایی پێدێت، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه ئه‌و قسه‌یه‌شیان درۆ بوو. ئێمه هیچ هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌كمان له‌وان نییه و له ئێستا و به‌دواوه‌ش نابێت. ئێمه گوێ به قه‌ده‌غه ناده‌ین. لێره به‌هار به مانای به‌ره‌كه‌ت دێت، ئه‌م به‌ره‌كه‌ته‌ش له ده‌شت و كوێستانه‌كانه. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ڕه‌كانمان ڕوومان له كوێستان و له‌وه‌ڕگه‌كان كردووه. ئێمه ٤ - ٥ مانگ لێره ده‌مێنینه‌وه و بۆ خۆمان به‌رهه‌مه‌كان دروست ده‌كه‌ین. به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كان ده‌فرۆشین، به‌شێكیشی بۆ خۆمان هه‌ڵده‌گرین. كوێستان بۆ ئێمه شێوه‌یه‌كی ژیانه و سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانمانه. هه‌زاران ساڵه به‌م شێوه‌یه ژیاوین، له ئێستا به‌دواوه‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێره واری ئێمه‌یه، له شوێنێكی دیكه‌وه نه‌هاتووین تا ئێره چۆڵ بكه‌ین و جێیبێڵین.»
s.m