شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەتەوەی کورد و تۆرک وچەندین کلتوری جیاوازی تێدا دەژی ، بەپێی یاسا کۆماری ئیسلامی ئێران،جگە لە زمانی فارسی هەمو زمانێک قەدەغەکراوە.
شایانی باسە لە هەڵمەتێکدا ساڵی پار لە شاری ورمێ ناوە کوردیەکانی سەر دوکان و شوێنە تایبەتیەکانی کوردەکانی نێوشاری ورمێ لە لایەن کاربەدەستان و شارەوانی ورمێ سڕانەوە و لە حاڵێکدا ناوە ئازەریەکان وەک خۆی ماوەتەوە
شاری ورمێ کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتوە ، شارێکی هەمەڕەنگ وچەن نەتەوەییە کوردەکان لە پێکهاتە سەرەکیەکانی ئەو شارەن . لە درێژەی سەدساڵی ڕابردودا هەم بە ناو و هەم بە کردەوەش هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ پەراوێز و سڕینەوە کوردان و گۆڕینی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەوشارە و چەن شارێکی دیکەی ئەو پارێزگایە.