'جێگیربوونی هێزی پارتی لە زینی وەرتی سەرەتایەکە بۆ هاتنی تورکیا بۆ ناوچەکە'
هاوڵاتیانی زینی وەرتێ پێان وایە جێگریبوونی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) سەرتایەکە بۆ هاتنی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ ناوچەکەیان.
هاوڵاتیانی زینی وەرتێ پێان وایە جێگریبوونی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) سەرتایەکە بۆ هاتنی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ ناوچەکەیان.
خەڵکی دەڤەری زینی وەرتێ و دۆڵی شاورێ و ئەو گوندانەی زەرەرمەندبوون بە هۆی هاتنی ئەو هێزەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناڕەزاییان دەربڕی و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی ئەو هێزەیان کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە بکشێنەوە، هەروەها لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە پاشەکشێ بەو هێزە بکەن، هاوکات پێشیان وایە جێگربوونی هێزی پارتی لەوێ دەبێتە سەرەتایەک بۆ هاتنی سوپای تورک بۆ ناوچەکەیان.
ڕێبوار ئیبراهیم کە خەڵکی دارەبەنە لە دۆلێ شاورێ لەبارەی هاتنی ئەو هێزەی پارتی بە ئاژانسی هەوڵی فورات (ANF) ڕاگەیاند, "ئێمە لە دژی هاتنی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکین، لە چەندین ناوچە ئەم کارەی ئەنجام داوە و ئێستاش هاتووە بۆ هەردوو دیوی زینی وەرتێ. ئێمە لەگەڵ ئەو هێزە نین کە لەم ناوچەیە جێگیر ببن و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هەرچی زووە ئەو هێزە پاشەکشێ پێبکات. ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی گەشتیاریە و پێویستە بۆ خەڵکی ناوچەکەی جێبهێڵێت نەوەک لە داهاتودا هێزی تورکی داگیرکەر لەوێ جێگیر بکرێت و ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو هەڵوێستەدا نین".
گەیلان مستەفا خەڵکی دۆڵی شاورێیە و لەوەتەی ئەو هێزە لەو ناوچەیە بونیان هەیە ئاستەنگیان بۆ دروست کردووە و ناتوانێ بە ئازادی بچێتە زینی وەرتێ، وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات:" پێشتر ژیان ئاسایی بو ئێمە دەچوین بۆ زینی وەرتێ بۆ سەیران و بۆ گەشت بەڵام لە ئێستادا ڕەوشەکە زۆر ناخۆش بوە و بە تەواوی پێچەوانە بووەتەوە. ئێمە هیچ پێویستمان بەو هێزانە نییە و دەمانەوێت ئەو هێزانە لەوێ دەرچن و ڕەوشەکە ئاسایی ببێتەوە".
ف.ق