جەنگی حەفتانین بەردەوامە و گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەر دەدرێت

هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین بە بەردەوامە. گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گردی پارتیزان گورزی گەورەیان لە سوپای تورک داوە.

گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار ١٣ی کانونی دووەم لە هەرێمی حەفتانین لە گردی پارتیزان چالاکیەکی بەهێزیان ئەنجامدا. شەڕڤانانی ئازادی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک، بەرخۆدانێکی مێژووییان ئەنجامدا. لەبەرانبەر ئەم بەرخۆدانەش سوپای تورک کە لە بەرماوەی چەتەکانی داعش و سەربازی مووچەخۆر پێک دێت، ناتوانن خۆیان ڕابگرن، بۆیە لە لە چالاکیەکانی گەریلاکاندا گورزی گەورەیان بەردەکەوێت. هەرچەندە لە ڕێگەی ڕاگەیەیاندن و شەڕی تایبەتەوە هەوڵ دەدەن ڕاستیەکان بشارنەوە بەڵام لە زۆر دیمەندا دەردەکەوێت، سەربازە داگیرکەرەکان بێ ئەوەی سەیری پشت خۆیان بکەن، لە گردەکانی کوردستان هەڵدین.

'بە هەموو هێزێکەوە جەنگی حەفتانینمان سەردەکەوێت'

ئارین قامشلۆ گەریلای یەژاستار کە بەشداری لە چالاکی گردی پارتیزاندا کردووە دەڵێت، "من بە هەموو هێزێکمەوە هەوڵ دەدەم ببم بە وڵام. بە هەموو هێزێکمانەوە بەشداریمان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، بۆ ئەوەی تۆڵەی هەموو شەهیدەکانی شۆڕش بکەینەوە. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و چالاکیەکانمان سەرکەوتوو دەبن."

'٥ سەرباز کوژران و دەست بەسەر چەک و جەبخانەکانیاندا گیرا'

هەروەها ئاگر هەزەخ گەریلای هەپەگە کە بەشداری لە چالاکیەکا کرد باسی چالاکیەکە دەکات و وتی، "١٣ی کانونی دووەم لە گردی پارتیزان چالاکیەکی سەرکەوتوو ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٥ سەربازی داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازای، ٢ کڵاشینکۆف، نارنجوک و تاخم و گولە دەستیان بەسەرداگیرا."

گەریلا هەزەخ لە بەردەوامی قسەکانیدا وتیشی، "لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا لە ١٣ی کانونی دووەم چالاکیەک ئەنجامدرا. زۆر بە کاریگەری ئامانجەکەمان پێکا و هێرشمان کردە سەر سەربازان تورک کە لە گردی پارتیزان جێگیر ببوون. بە چەکی تاک و نارنجوک، هەڤاڵان چوونە ناو سەنگەرەکانی دوژمن و بە شێوەیەکی کاریگەر لێیاندان و پێنج تەرمی سەربازانی دوژمنیان بینی. لەو چالاکیەکەدا دەست بە سەر ٢ کڵاشینکۆف، تاقمێکی سەربازی، نارنجوکێکی سەربازی بە ناوی بایرام گونای و ژمارەیەک ئامێری سەربازیدا گیراوە. لە کاتی چالاکیەکەدا سەربازانی تورک لە ترسا هەڵهاتن، بەڵام نەیاندەتوانی لە دەستی گەریلاکانی ئازادی ڕزگار بکەن."

'ڕێگە نادەین سەربازە داگیرکەرەکان لە کوردستان بژین'

هەزەخ ڕاشیگەیاند، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە چەکی تاک دەچنە ناو سەنگەرەکانی دوژمن و ئەنجام بەدەستدەهێنن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "جەنگی حەفتانین وەک ناوەکەی دەبێت و جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکی تر قبولناکرێت. جەنگێکی گەورە لە حەفتانین بەڕێوەدەبرێت. ئێمە لە حەفتانین دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنین. ئێمە ڕێگا نادەین دەوڵەتی تورک لە کوردستان بە ئاسانی بژی. پێویستە باجی کۆمەڵکوژیەکان بدات. لە حەفتانین تۆڵەی گەل و شەهیدەکانمان دەکەینەوە."

ف.ق