حاجی نووری ڤارلی له‌ قه‌ندیل به‌خاكسپێردرا

وه‌ڵاتپارێز و تێكۆشه‌ر حاجی نووری ڤارلی كه‌ ڕۆژی ١٣ی تشرینی یه‌كه‌م\٢١ی ڕه‌زبه‌ر له‌ كه‌مپی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له‌ مه‌خموور به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ شه‌هید بوو، ئه‌مڕۆ به‌ مه‌ڕاسیم له‌ گۆڕستانی شه‌هید محه‌مه‌د قه‌ره‌سوونگوور له‌ قه‌ندیل به‌خاكسپێردرا.

له‌ مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی حاجی نووری ڤارلی-دا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) جیهان ئه‌ره‌ن و دانیشتوانی كه‌مپی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی ئاماده‌ بوون.

ئه‌ره‌ن له‌ میانه‌ی وته‌یه‌كدا باسی ڕه‌نج و تێكۆشانی حاجی نووری ڤارلی كرد له‌ تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورددا و گوتی: «به‌ ڕه‌نجی شه‌هیدان تێكۆشان گه‌یشتووه‌ته‌ ڕۆژی ئه‌مڕۆ.»

دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌ درووشمی «شه‌هید نامرن» ته‌رمی ڤارلی له‌ گۆڕستانی شه‌هید محه‌مه‌د قه‌ره‌سوونگوور به‌خاكسپێردرا.

s.m