حاڵەتێکی نویێ کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵ لە پارێزگای سلێمانی لە دواى گەڕانەوەى ئەنجامی پشکنینەکانى دەرکەوتووە، هەڵگری ڤاێرۆسی کۆرۆنایە.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەرئەنجامی پشکێننی پێاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵ ئەرینی بوو و کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19یە و بەمەش حاڵەتی توشبوون بە ڤاێرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان بەرز بویەوە بۆ ٢٨ حاڵەت، کە ١٣ حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانین.

ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ قەدەغەى هاتوچۆی بۆ بەرنگاربونەی ئەوە ڤایرۆسە لە هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیاندوە و تیمەکانی تەندروستی دەرمان بە شوێنە گشتی و شەقامەکاندا دەڕژێنن.

 ژ.ت