سكرتاریهتی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) دهربارهی شههیدبوونی ئهندامی ئهنجومهنی سهرۆكایهتیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) له ئهنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركی داگیركهر، ئهمڕۆ ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه.
حدك ڕایگهیاند، «ئێمە لەو باوەڕەداین کە تەنیا رێگەی دروست و چارەسەری ڕاستەقینەی پرسی کورد لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندیی ئەم وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش بووە، نەک شەڕ و سیاسەتی سەرکوت و حاشا، بەڵکوو دیالۆگ و وتووێژە کە دواجار دەستەبەری ئاوەدانی و ئەمنیەت و دابینبوونی مافی هەموو لایەک دەکات.»
دهقی ڕاگهیهنراوهكه:
ڕاگەیەندراو لەپێوەندی لەگەڵ بوردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا
ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی پووشپەری ١٣٩٨ هەتاوی ( ٧ی جوولای ٢٠١٩ زایینی) کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان ڕایگەیاند کە دیار غەریب ناسراو بە “هەڤاڵ هەڵمەت”، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی (کەجەکە) لە بۆردمانی ڕێگای کورتەکدا شەهید بووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بەو ڕووداوە کە لەدەستدانی “دیار غەریب”ی لێ کەوتەوە، سەرەخۆشی لە کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان و بنەماڵەکەی دەکا.
بە داخەوە ماوەیەکی زۆرە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیە و ئێرانەوە ناوبەناو بۆردومان دەکرێن کە جیا لە زەرەر و زیانی ماددی، ژیانی خەڵکی ئاسایی ئەم ناوچانەی خستووە مەترسییەوە و بەداخەوە تا ئێستا شەهید بوونی کۆمەڵێک خەڵکی سڤیلی ناوچەکەشی لێ کەوتۆتەوە.
ئێمە لەو باوەڕەداین کە تەنیا رێگەی دروست و چارەسەری ڕاستەقینەی پرسی کورد لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندیی ئەم وڵاتانەیان کوردستانیان بەسەردا دابەش بووە، نەک شەڕ و سیاسەتی سەرکوت و حاشا، بەڵکوو دیالۆگ و وتووێژە کە دواجار دەستەبەری ئاوەدانی و ئەمنیەت و دابینبوونی مافی هەموو لایەک دەکا.
بۆیە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ئەم بارگرژییەی ئێستادا لە هەر دوولا دەخوازێ بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی وتووێژ و چارەسەری ئاشتییانەی پرسەکان تا هیچی دیکە شاهیدی لەدەستدانی تێکۆشەران و خەڵکی سڤیل نەبین.
s.m