بەئامانجی پیرۆزکردنی نەورۆز و بەرز ڕاگرتنی یادی ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ ی باشووری کوردستان حزبە کوردستانەیەکانی کەرکووک کۆبوونەوە و باسیان لەوە کرد کە لە هەردوو بۆنەی نەورۆز و یادکردنەوەی ڕاپەرین لە شاری کەرکووک ئاڵای کوردستان لە سەر قەڵای کەرکووک بەرزبکەنەوە ، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی حزبە کوردستانیەکان دەقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە ڕاوەستان. جێگەی ئاماژەیە پارتی دیمەکراتی کوردستانی عێراق-پەدەکە بەشداری لەکۆبوونەوەکەدا نەکرد.
لێدوانی حزبە سیاسیە کوردیەکانی کەرکووک لە لایەن ئیبراهیم خەلیل بەرپرسی مەڵبەندی (٥)ی یەکگرتووی ئیسلامی خوێندرایەوە کە تیدا هاتبوو:" کۆبوونەوەی ئەمرۆمان لە سەردوو تەوەربوو کە یەکەمیان پاراستنی یەکریزی حزب و لایەنە سیاسیکانی کەرکووک وە کارێکی گەوەرەمان کردووە بۆ پاراستنی ئەو یەکریزیە ، یادی نەورۆز و ڕاپەرین بە یەکریزی ئەنجام دەدەین لە سەر قەڵای کەرکووک هەموومان بەیەکەوە ئاڵای کوردستان هەڵدەکەین".
هەروەها ئیبراهیم خلیل ووتی ،"ئێمە وەکو لایەنە سیاسیەکان پەیمانمان داوە بە خەلکی شاری کەرکووک کە ئەو یەکریزیە بپارێزین و بۆهەموو پێشهاتێک خۆمان ئامادە کردوە بە یەکریزی روبەری ببینەوە ."
ک٠ش