حسێن کەرکوکی: دەبێت کەرکوک لەلایەن هاووڵاتییانى کەرکوکەوە بەڕێوەببرێت
حسێن کەرکوکی رایگەیاند، کار دەکەێن بۆ ئەوەی کەرکوک بۆ کەرکوکییەکان بێت، خەڵکی شارەکە خۆی خاوەن ئیرادە بێت لە بەڕویوەبردنی خۆیان.
حسێن کەرکوکی رایگەیاند، کار دەکەێن بۆ ئەوەی کەرکوک بۆ کەرکوکییەکان بێت، خەڵکی شارەکە خۆی خاوەن ئیرادە بێت لە بەڕویوەبردنی خۆیان.
حسێن کەرکوکی رایگەیاند، کار دەکەێن بۆ ئەوەی کەرکوک بۆ کەرکوکییەکان بێت، خەڵکی شارەکە خۆی خاوەن ئیرادە بێت لە بەڕویوەبردنی خۆیان.حسێن کەرکوکی ئەندامی تەڤگەری ئازدای و سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک دەربارەی بەرنامەو کارەکانی لیستی نەوەی نوێ بۆ کەرکوک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF قسەی کرد.
دەربارەی پرۆژەکانیان لە بورای ئەمنی حسێن کەرکوکوکی وتی: خوێندنەوەی ئێمە بۆ شاری کەرکوک جێاوازە لەو حزبە سیاسیانەی کە پێشتر لە کەرکوک دەسەڵاتدار بوون و کاریان کرد. لەبەر ئەوەی ئەوان چاویان لەوە نەبووە، کە خەڵکی کەرکوک چەنێک قوربانیی داوە، ئەنفال کراوە و شەهیدی زۆری داوە. لە باتی ئەوەی کار بکەن خزمەتی خەڵکی کەرکوک بکەن قەربووی خەڵک بکەنەوە بەپێچەوانەوە ئەو حزبانە چاویان لە لەداهاتی کەرکوک بووە نەک خەڵکی کەرکوک. ئێمە وەک لیستی نەوە نوێ یەکەم کارمان ئەوە دەبێت، کە دەست دەبەین بۆ مەلەفی ئەمنیی کەرکوک. هەوڵ دەدەین هیزەکانی پاراستنی کەرکوک دوور بگیردرێن لە بەرژەوندیی سیاسی و هەژموونی حزبی و مەزهەبی، چونکە ئەرکی ئەوان پاراستنی کەرکوکە. هەوڵیش دەدەێن بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک رۆڵیان هەبێت و رۆڵیان هەبێت و بەشدار بن لە ناو هێزەکاندا بۆ ئەوەی بتوانن شارەکەیان بپارێزن.
دەبێت هاووڵاتییانى کەرکوک رۆڵ و کاریان هەبێت لە کۆمپانیاکانى بەرهەمهێناندا
وتێشی "لە ڕوو ئابووریشەوە بەرنامەی تایبەتامان بۆ سێکتەری ئابووریی کەرکوک هەیە، هەوڵ دەدەین لە ئاستی ناوخۆیی بەهەرمهێنان بکەین و لە ئاستی نێودەوڵەتیش هەوڵ دەدین کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بهێنین بۆ کەرکوک بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی کەرکوک سود مەند بێت. دەمانەوێت خەڵکی کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکان ڕۆڵیان هەبێت لە بەرهەمهێنان، هەم لەبەرهەمی ناوخۆ هەم لە بەرهەم و کاری ئەو کۆمپانیانەی، کە دێنە کەرکوک بۆ کارى وەبەرهێنان".
دەبێت چیتر خەڵكی شێاو لە جیگای شیاو بێت
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ ئاماژەی بە بواری بەڕێوبردنی کەرکوک کرد وتی :"لە بواری بەڕێوبردن هەتا ئێستا خەڵکی کەرکوک نەیتوانیوە خاوەن ئێرادەی خۆی بێت. ئەو دەسەڵاتە چەندین ساڵە لە کەرکوک حکوم دەکات، بەڵام ڕێگایان نەداوە خەڵکی کەرکوک خۆیان بەڕێوەبەرن. ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی خەلكی کەرکوک و خەڵکی ئاکادیمی و شارەزا لە شارەکە خۆیان شارەکەیان بەڕێوەببەن. خەڵکی شیاو لە جێگای شیاو دابنێین، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی لەچ مەزهەبێکە، یان لە چ نەتەوەیەکە، بەڵكو دەبێت هەموو پێکهاتەکانیش بەشدار بن. دەبێت ئیتر لەوە بەداوە خەڵكی کەرکوک خۆی خاون بڕیار بێت. دەبێت کەرکوک بۆ کەرکوکییەکان بێت لە هەموو بوارێکدا. هەوڵ دەدەین کۆتایی بهێنین بە هەژموونی هەولێر و بەغدا لەسەر کەرکوک".
کارد دەکەین بۆ ئەوە گەلی کورد ببێتە پێشەنگی پێکەوە ژیان لە کەرکوک
حسێن کەرکوکی جەختی لەوە کردەوە، کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەو بڕیارارانەی لەسەردەمی حکومەتی بەعس بە سەر کەرکوکییەکاندا سەپێنراون، نەیانهێڵن. هەروەها ئەو کەسانەی لەکاتی حکومەتی بەعس زەرمەند بوون قەرەبوو بکرێنەوە. ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی "پەرلەمانتارەکانی ئێمە دەبنە نوێنەری هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک. هەوڵ دەدین کەرکوک بەو پێکەوە ژیانەی و جوانەیەی خۆییەوە بەردەوام بێت و گەلی کورد بکەینە پێشەنگی پیکەوە ژیان لەو شارە".