حیزبه کوردستانییەکانی کەرکووک کۆبوونەوە
لە کەرکووک بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک کۆبوونەوەیەک به‌ڕێوه‌چوو.
لە کەرکووک بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک کۆبوونەوەیەک به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ حیزبه کوردیه‌کانی شاری کەرکووک بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی هەستیاری ئێستای کەرکووک لە مه‌ڵبه‌ندی ٢ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یه‌نه‌كه) كۆبوونه‌وه. هه‌رچه‌نده هەموو لایەنە کوردیەکان بانگهێشت كرابوون، به‌ڵام نوێنه‌ری پارتیی دیموکراتیی کوردستان (په‌ده‌كه) ئامادە نەبوو.
جەنگی عزه‌دین ئەندامی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ٢ی یه‌نه‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌ناوی لایەنە سیاسییه‌كانی کەرکووک ڕاگه‌یه‌نراوێكی خوێنده‌وه کە ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆ گرتبوو:
١. بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ یەک دەنگ بین و هه‌وڵ بده‌ین هەموو حیزبه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ین.
٢. کار لەسەر ئەوە بکەین لایەنی کەم لە ڕاگەیاندن هەوڵی یەکڕیزی و تەبایی بدەین نەک لێکترازانی میللەتەکمان بەرزبکەینەوە.
٣. گرنگی بە سیستمی بایۆمەتری بدەین. لە هەر شوێنێک کێشەمان هەبوو لە هەڵبژاردنەکان بەیەکەوە تەنسیق بکەین.
٤. کۆبوونەوە لە ئاستی کەسانی یەکەمی حزبەکان ساز بکەین له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی کەرکووک.
٥. ئیدانەی ئەو دەنگە نه‌شازانە دەکەین کە درووشمی ڕژێمی سەدام بەرز دەکەنەوە و داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین سزا بدرێن.
٦. داواکارین په‌له بکرێت لە دانانی پارێزگاری کەرکووک به‌گوێره‌ی ماددە دەستووری و قانوونییه‌كان.
«هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كان ڕازین له‌سه‌ر پارێزگاری نوێ»
هەروەها جەنگی عزەدین دەربارەی كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پارێزگاری نوێی کەرکووک ڕایگەیاند، «هەموو حزبە کوردیەکانی کەرکووک ڕازی بوونە لەسەر هەڵبژاردنی ئەم پارێزگارە نوێیه.»
دەربارەی هەوڵەکانی تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووک بۆ هەڵوەشاندنه‌وه‌ی ئەنجومەنی پارێزگه‌ی کەرکووک ناوبراو ڕایگه‌یاند، «ئێمە دژی ئەم هه‌وڵانه‌ین. چونکە لە کاتی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگه ئەوە یەک لایەن یان یەک عەشیرەت کەرکووک بەڕێوە دەبات کە ئەمەش شتێکی ناقانوونی و نادەستوورییە. ئێمەش بەتووندی ڕەتی دەکەینەوە.»
هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌نه‌كه له کەرکووک گوتیشی، «ئەم شاندە سێ مانگە هەوڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاری کەرکووک دەدات. حوکمی سەربازی لەسەر شاری کەرکووک هەڵدەگیرێت و پۆلیسی کەرکووک دۆسیه‌ی ئەمنی شارەکە دەگرێتە دەست. ئەمەش لە چەند ڕۆژێکی دیکە دەست بە جێبەجێ کردنی دەکرێت.»
s.m