حەشدی شەعبی بریندارەکانی لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک چارەسەر دەکات

بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پیکراو لەناو نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک، حەشدی شەعبی چەند قاوشێک (ژورێک) لەناو نەخۆشخانەکە جیادەکاتەوە و بە نهێنی چەند کەسانێک لەو بەشە چارەسەری پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئەو شایەتحاڵە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، دەڵێت، لە دوای بوردومانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر موڵگەکانی حەشدی شەعبی، لە زۆربەی شارەکان بەشی نهێنیان دروست کردووە لە ناو نەخۆشخانەکان و بە نهێنی چارەسەری بۆ بریندارەکانیان دەکەن.

ئەو شایەتحاڵە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ڕەنگە ئەو کەسانەی چارەسەریان بۆ ئەنجام دەدرێت کەسانی بیانی بن یاخود کەسانی تایبەت بن لە ناو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.

ز.ش