خانه‌واده‌ی زولكوف گه‌زه‌ن: ئێمه به‌شداری ده‌كه‌ین له نه‌ورۆز
باوكی زولكوف گه‌زه‌ن ڕایگه‌یاند: پێویسته گه‌لی كورد خاوه‌نداره‌تی له‌م چالاكییه‌ی زولكوف بكات.
باوكی زولكوف گه‌زه‌ن ڕایگه‌یاند: پێویسته گه‌لی كورد خاوه‌نداره‌تی له‌م چالاكییه‌ی زولكوف بكات.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ١٧ی ئادار\٢٦ی ڕه‌شه‌مه له زیندانی پیتی «ف»ی ته‌كیرداغ زیندانیی سیاسیی كورد زولكوف گه‌زه‌ن كه ١٧ ڕۆژ بوو مانی له خواردن گرتبوو، چالاكیی فیدایی كرد. خانه‌واده‌ی گه‌زه‌ن بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز بانگه‌وازی كرد.
شێخمووس گه‌زه‌ن باوكی زولكوف گه‌زه‌ن ڕایگه‌یاند، «گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی و هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی پێویسته به‌شداری له نه‌ورۆزدا بكه‌ن. زولكوف له‌پێناو ئازادیی ئه‌م گه‌له كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. پێویسته گه‌لی كورد خاوه‌نداره‌تی له‌م چالاكییه‌ی زولكوف بكات.»
باوكی زولكوف گه‌زه‌ن ڕاشیگه‌یاند، ده‌بێ ساڵی ٢٠١٩ ببێته ساڵی ئازادیی گه‌لی كورد. ئه‌وان وه‌ك خانه‌واده‌ی گه‌زه‌ن به‌شداری ده‌كه‌ن له نه‌ورۆز.
s.m