خانەقینیش پشتیوانی لە عەفرین دەكات
بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا، لە شارۆچکەی خانەقینیش گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا، لە شارۆچکەی خانەقینیش گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچكەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی کوردستان، گردبوونەوەی لە گۆرەپانی كرندی بۆ پشتیوانی عەفرین ئەنجامدا.
عەدالەت ئەحمەد، بەرپرسی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی كوردستان لە خانەقین، بە ڕۆژنیوزی وت: ئەوەی لە عەفرین ئەنجام دەدریت دژی هاونیشتمانیان جینۆسایدە و ناكرێت لە بەردەم چاوی هەموو ڕێكخراوە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەگرتووەكان و وڵاتی زڵهێز كە خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتیی دەزانن، ئەو تاوانە لە دژی عەفرین ئەنجام بدرێت لە لایەن توركیاوە.
وتیشی: دەسەڵاتدارانی توركیا هەرگیز ئاشتیخواز و دیموكراتخواز نەبوون، بەڵكو هەمیشە تیرۆرست و شەرەنگیز بوونە، بۆیە داواكارین لەسەرجەم كوردستانیان بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی خۆیان بگەیننە جیهان.
هەروەها كەنعان، ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازدیی لە خانەقین، بە ڕۆژنیوزی وت: لە پیلانێكی نێودەڵەتیدا شەو شەڕە لەدژی عەفرین بەرپاكراوە، چونكە هەموو جیهان بێدەنگە لە ئاست تاوانەكانی وڵاتی توركیا بەرامبەر عەفرین.