خوێندكارانی زانكۆی مه‌ریوان پشتگیری له مانگرتنی كاسبكاران ده‌كه‌ن
چالاكیی مانگرتنی كۆڵبه‌ر، كاسبكار و دوكاندارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی ٨ ڕۆژه به‌رده‌وامه. خوێندكارانی زانكۆی مه‌ریوان پشتگیری خۆیان بۆ داواكاریی مانگرتوان ڕاگه‌یاند.
چالاكیی مانگرتنی كۆڵبه‌ر، كاسبكار و دوكاندارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی ٨ ڕۆژه به‌رده‌وامه. خوێندكارانی زانكۆی مه‌ریوان پشتگیری خۆیان بۆ داواكاریی مانگرتوان ڕاگه‌یاند.
خوێندكارانی زانكۆی په‌یامی نووری مه‌ریوان ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه و پشتگیریی خۆیان بۆ داواكاریی كۆڵبه‌ر، كاسبكار و دوكاندارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی كه ماوه‌ی ٨ ڕۆژه مانیان گرتووه.
خوێندكارانی زانكۆكه به درووشمه‌كانی «نا بۆ داخستنی سنوور» و «مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت» داوایان له حكوومه‌تی ئێران كرد وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی مانگرتوان بداته‌وه.
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له ساڵانی ڕابردوو به‌هه‌زاران كۆڵبه‌ر و كاسبكاریان له‌سه‌ر سنوور كوشتووه، هه‌روه‌ها به داخستنی ده‌روازه‌سنوورییه‌كان ده‌یان هه‌زار كه‌سیان بێ كار كردووه.
ماوه‌ی ٨ ڕۆژه كۆڵبه‌ر، كاسبكار و دوكاندارانی شاره‌كانی جوانڕۆ، بانه، مه‌ریوان، بۆكان، مه‌هاباد، سه‌قز، سه‌رده‌شت و پیرانشار-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ئێران مانیان گرتووه و چالاكی ساز ده‌كه‌ن.
s.m