خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ ڕۆژئاوا ڕژانە شەقامەکان

بەیانی ئەمرۆ خوێندکار و مامۆستایانی  زانکۆی سلێمانی دژی داگیرکاری تورکیا و پشتیوانی لە  گەلی ڕۆژئاوای کوردستان  بە دروشمی "یەکێتی کوردان وایە باشوریش ڕۆژئاوایە" ڕژانە شەقماکەن.

سەرلە بەیانی ئەمرۆ خوێندکاران و مامۆستایانی  بەشە جێاوازەکانی زانکۆی سلێمانی بە مەبەستی پشتگیری لە بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە زانکۆوە بە ڕێپێوانێک بەرەو شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلیمانی بەڕێکەوتن، گەنجان دوایان دەکرد  لەم قۆناغەدا کورد بە یەک دەنگ و یەکێتی نەتەوەی  وڵامی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بدەنەوە.

هەروەها گەنجەکان درووشمی (تیرۆرست ئەردۆغان)، (بژی بەرخودانی ڕۆژئاوا ) و  ( دیسان دیسان سەرهەڵدان لە ڕۆژئاوا بەرخودانیان) دەوتەوە، هەرەوها خوێندکاران داوایان دەکرد هەرچی زووە حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی باشوری کوردستان دەربکەن.

گەنجەکان ئاماژەیان بەوەدەدا ئامانجی دەوڵەتی تورکیا تەنها ڕۆژئاوای کوردستان نیە بەڵکو تەواوی گەلی کوردە، ئەگەر لە ڕۆژئاوای کوردستان داگیرکاری  ئەنجام بگرێت بێگومان شارەکانی باشوری کوردستانیش داگیر دەکات، بۆیە ئێمە دەبێت بەرەی تێکۆشان بەرفراوان بکەین کاڵای تورکیا نەکرین بایكۆتی بکەین.

خوێندکاران بە پیوستیان زانی هەموو چین توێژەکانی کۆمەڵگا لە کوردستان و دەرەوەی وڵات چالاکی و سەرهەڵدان پەرە پێ بدەن و تێکۆشان دژی داگیرکاری نوێ گەش بکەن، هەموو ڕۆژێک گەل لە شەقام بێت  تا  کۆتایی بەو داگیرە نوێیە دێنین. 

ف.ق