خوێندکارانی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان وەرزی نوێی خوێندن لە کانکسدا تیپەردەکەن

سەرەڕای تێپەڕ بوونی ماوەیەکی زۆربەسەربۆمەلەرزەکەی ناوچەکانی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئیستا بەرپرسان-ی ڕژیمی ئێران هیچ هەنگاوێکیان بۆ کردنەوە ونۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی ئەوناوچانە نەناوە.خوێندکاران ساڵی تازەی خوێندیان لە ناو کانکسەکاندا دەست پێکرد.

شەهاب نادری نوێنەری شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، ڕەوانسەر وسەلاسی باوەجانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران وتی: بەدەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندن هەموو خوێندکارانی شاری سەلاسی باوەجانی لە کانکسدا پەروەردە دەبینن.

نادری هەموو ئەو بانگەشانەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی ڕژیمی ئێرانی بەدرۆ خستەوە کە وتبویان لە ناوچە بۆمەلەرزە لیدراوەکاندا هەموو خۆێندکاران لە قوتابخانەدا پەروەردە دەبینن ولە کانیکسدا نامێننەوە.

ناو براو باسی لەوە کرد بە هۆی قەیرانی دارایی و بەرزبوونەوەی دولار و گرانی لەڕادەبەدەر تەواوی هاوکارییە دەوڵەتییەکان بڕاوە. هەروەها ئەوهاوکارییانەی کە پێشتر کرابوو لە شوێنگەلی دیکەدا خەرج کراوە.

هاوکات لە گەل دەست پێکی وەرزی نوێی خوێندن لە ئێران بەرپرسی ناوەندی نۆژەنکردنەوە وگەشەی قوتابخانەکان بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە هیچ پۆلێکی خوێندن لە ناو کانکسدا بەڕێوە ناچێت.

ک-ش