خۆبەرێوەبەری شەنگال هێرشی سەر عەفرینی شەرمەزار ئەکەن
ەنجومەنی خۆبەرێوەبەریی دیموکراتی شەنگال- مەخەشەدە، هێرشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرینی شەرمەزار کرد و پشتگیریکردنی عەفرینی بە ئەرکی هەمووان زانی.
ەنجومەنی خۆبەرێوەبەریی دیموکراتی شەنگال- مەخەشەدە، هێرشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرینی شەرمەزار کرد و پشتگیریکردنی عەفرینی بە ئەرکی هەمووان زانی.
قەحتان خەلیل، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز وتی، هێرش بۆ سەر عەفرین کردەوەیەکی فاشیستی و داگیرکەرانەیە.
قەحتان خەلیل وتی: هۆکاری ئەو هێرشە ئەوەیە، کە خەڵکی عەفرین گەیشتوونەتە ئاستێک کە دەتوانن خۆیان بەڕێوەببەن و تورکیاش ئەوەی پێ قبوڵ ناکرێت، ئێستا حکومەتی تورک لەو سیستمەی وا لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بەڕێوەدەچێت دەترسێت، ئەو هێرشە هێرشێکە بۆ سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد.
قەحتان خەلیل لە بەردەوامیدا وتی: ماوەی سێ ساڵە کە ئەردۆغان بە نهێنی پشتگیریی داعش دەکات، بەڵام ئێستا داعش نەماوە، بۆیە ناچارە بە شێوەیەک ئەو ڕووڕەشییە دابپۆشێت، ئێستاش دەستی کردووە بە هەڕەشەکردن کە بەنیازە هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناودەبات.
لە کۆتاییدا جێگری هاوسەرۆکایەتیی مەخەشەدە وتی: خەڵکی شەنگال زیاتر لە ٦٣ جار لەلایەن تورکەکانەوە کۆمەڵکوژکراون وفەرمانیان بە سەر هاتووە، ئێمە وەک خەڵکی ئێزدی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین، ڕاشیدەگەیەنین کە لە هەموو دۆخەکاندا پپشتگیریی خەڵکی عەفرین دەکەین، وەکچۆن ئەوان لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا پشتگیرییان کردین و گیانیان بۆ پاراستنمان خستە مەترسییەوە ئەمڕۆش ئەرکی ئێمەیە پاڵپشتی ئەوان بین.