خۆپاڵاوتنی دەمیرتاش مسۆگەر بوو

خۆپاڵاوتنی بوونی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ سەرۆک کۆماریی مسۆگەر بوو، لەو بارەیەوە بریارە هەدەپە ئەمرۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات.

ئەمرۆ، هەدەپە لە لێدوانەکەیدا، خۆپاڵاوتن سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بە فەرمیی ئاشکرا دەکات

بڕیارە ئەمرۆ کاتژمێر ٥ ی ئێوارە، هەدەپە لە ئامەد و ئەستەنبول لە یەک کاتدا، بەربژێری خۆی بۆ سەرۆک کۆماریی و ناوەرۆکی کەمپەینەکەی بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا بکات.

لێدوانی فەرمی هەدەپە لەلایەن هاوسەرۆکانی گشتیی پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی، پەرلەمانتاران، ئەندامانی ئەنجومەنی پارتەکە، دەستەی بەرێوەبەریی ناوەندیی و ئەنجومەنی ژنان رێگەی راگەیاندنەکانەوە پێشکەش بە رای گشتیی دەکرێت.