خەڵکی بناری قەندیل: هێزی پارتیمان ناوێت لەزینی وەرتێ

ئەنجوومەنی بناری قەندیل بە خۆپێشاندانێک نارەزایەتی خۆیان لە دژی جێگیربوونی ‌هێزی پارتی لە زینی وەرتێ دەربڕی.

لە چوارچێوەی نارەزایەتی و نیگەرانیەکانی خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستان لە دژی جێگر بوونی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زینی وەرتێ، دوای نێوەڕۆی ئەمرۆ ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی ڕیکخست ڕایانگەیاند:" ئێمە هێزی پارتیمان لە زینی وەرتێ ناوێت".

خۆپێشاندانەکە لە گوندی برۆکسکان دەستی پێکرد و بەرەو گوندی ماردۆ بەرێکەوتن، لە ڕێگا درووشمی (بمری خیانەت)، (بژی یەکێتی گەلی کورد)، ( بۆدرەوە، بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە)وتەوە دوای گەیشتینی هاوڵاتیانی هاولاتیانی بناری قەندیل بە گوندی مەرەدۆ (شنیار ڕەسوڵ) بەیانامەی گەلی بناری قەندیلی خوێندەوە.

لە ڕاگیندراوەکەی بناری گەلی قەندیل ئاماژە بەوەکرا کە ڕاگیندراوەکانی سەرۆکی حکومەت جێگای شەرمە دەڵیت:" جێگیرکردنی هێز لەو ناوچەیە ڕێکاریدژی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەڵام بە داخەوە ئێمە دەبینین لەگەڵ جوڵە پێکردنی هێزەکانی پارتی بۆ ناوچەکە بە بەردەوام لە لاین فرۆکەکانی سوپای تورکیا سەروەری  خاک و ئاسمانی کوردستان دەبزێنرێت، هاوڵاتیانی دەبنە قوربانی بەڵام سەرۆکی حوکمەت لە ئاستی ئەو پێشیلکاریانە بێدەنگە.

هاوکات خەڵکی بناری قەندیل لە ڕاگیندراوەکەیان پشتگیری خۆیان بۆ خەڵکی دەڤەری زینی وەرتی، دۆڵی شاوری ڕاگەیاند  ئاماژەیان بەوەکرد هەرچی زووە دەبێت سوپای تورکیا لە ناوچەکە پاشکەشە بکەن ئەگەر نا دەبێتە هۆکاری شەری ناوخۆ لە ئەگەری هەر شەرێکێش پارتی دیموکراتی کوردستان تاونبارە. هەر لە ڕاگیندراوەکە هاوبەشی و گوێراڵی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە)یان لەگەڵ سوپای تورکیا داگیر شەرمەزار کرد.

ز.ش