دادگای دەستووری بنەڕەتی داواکاری تەمیزکردنی کەیسی لەیلا گیوڤەنی ڕەتکردەوە

دادگای دەستووری بنەرەتی تورکیا داواکاری تەمیزکردنی کەیسی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپەی لەبارەی گەڕانەوەی مافی پارێزبەندی ڕەتکردەوە.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەلگای دیموکراتیک (کەجەدە) لە ساڵی ٢٠٠٩دا کە هاوسەرۆکی شارەوانی وێرانشەهیر بوو، بە تۆمەتی ئەندامێتی کەجەدە دەستگیرکرا. گیوڤەن وەک ئەندامی کەجەکە دادگاییکرا. لەبەرئەوەی دادگای باڵا سزاکەی پەسەند کرد، ٤ی ئایار پارێزبەندی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە. پارێزەرانی گیوڤەن بۆ هەڵوەشاندنی سزاکە سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتیان کردبوو و بڕیارەکەیان تەمیز کردبوو. بەڵام دەستووری بنەڕەتی داواکاری پارێزەرانی ڕەتکردەوە.

ف.ق