دادگای دەستووری بنەڕەتی پشتگیری لە چیتلی کرد کە ١٣ کەسی کوشتووە
دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا (ئایەمە – AYM) لەبارەی مووسا چیتلی کە لە ساڵی ١٩٩٣ - ١٩٩٤ بەرپرسی کوشتنی ١٣ هاوڵاتی گوندێکی مێردینە ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە.
دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا (ئایەمە – AYM) لەبارەی مووسا چیتلی کە لە ساڵی ١٩٩٣ - ١٩٩٤ بەرپرسی کوشتنی ١٣ هاوڵاتی گوندێکی مێردینە ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە.
لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٣ – ١٩٩٤ لە دێرکی مێردی ١٣ هاوڵاتی: سەیدوش چەڤیرەن، یوسف چەڤیرەن، عابیدە چەڤیرەن، ئەحمەد چەڤیرەن، ڕەمەزان چەڤیرەن، محەمەد نەژات ئاریس، پیرۆ ئای، ڤەژدین ئاڤجیل، محەمەد ئەرەک، ڕەمەزان ئەرەک، ئەحمەد ئەرەک، موستەفا ئایدین و محەمەد فەیسەل ئۆتون کوژرابوون. بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیە مەدەنیەکان سکاڵا لەسەر مووسا چیتیڵ جێگری فەرماندەی گشتی جەندرمە تۆمارکرابوو.
لە دانیشتنی ٢١ی ئازاری ٢٠١٤ / ٣١ی بانەمەڕ دا، دادگا بڕیاری ئازادکردنی چیتلی دابوو. دادگای باڵا ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥/ ١٢ی جوزەردان بڕیارەکەی پەسەند کردبوو. پارێزەرانی دۆسیەکەش بە هۆی "مافی ژیان پێشێلکراوە" و "قەدەغەی مامەڵەی خراب پێشێلکراوە" سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا (ئایەمە – AYM)یان کرد.
ئایەمە، دوای ٤ ساڵ لەبارەی سەردانی پارێزەران بڕیاری دا و وتی، "داوای پارێزەران قبوڵ ناکرێت". ئایەمە لەبارەی خاڵی "مافی ژیان پێشێلکراوە" وتی، 'هیچ بەڵگەیەک نییە' و بۆ خاڵی "قەدەغەی مامەڵەی خراب پێشێلکراوە" وتی، 'لە لایەن هیچ کەسێکەوە بێئەرکی قبوڵناکرێت'.
ئەرداڵ کووزوو پارێزەرێکی دۆسیەکە ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای دەستووری بنەڕەتی نیشانەی بەردەوامی سیاسەتی سزانەدانی تاوانبارانی پێشێلکردنی مافی گەلی کوردە وتی، "لەکاتی دادگاییکردندا مووسا چیتلی لەسەر کاربووە و پلەکەشی بەرزکراوەتەوە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە، کردەوەکانی سیاسەتی دەوڵەتن و هەوڵ دەدەن دۆسیەکە بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بنێرن.
ف.ق